سوده‌كانی مۆز

مۆز بخۆن

توێژه‌رانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ خۆراك باس له‌گرنگی‌ خواردنی‌ میوه‌ سروشتیه‌كان ده‌كه‌ن، ڕۆژ به‌ڕۆژیش گرنگی‌ مۆز زیاتر‌و زیاتر ڕون ده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی‌ ئه‌مریكی‌‌و به‌پێی‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌، خواردنی‌ یه‌ك مۆز ڕۆژانه‌‌و به‌تایبه‌تی‌ له‌كاتی‌ به‌یانیاندا، سودێكی‌ یه‌كجار زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت‌و له‌كۆمه‌ڵێك گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌تپارێزێت.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌، خواردنی‌ مۆز وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ مێشك هێمن ده‌كاته‌وه‌، توانایه‌كی‌ باش به‌جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت، سوڕی‌ مانگانه‌ی‌ ئافره‌تانیش ڕێكده‌خات، ماسولكه‌كان له‌ماندو بون ده‌پارێزێت، مرۆڤیش دورده‌خاته‌وه‌ له‌نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ مۆزێك بخۆین.

خواردنی‌ میوه‌و به‌رهه‌مه‌ سروشتیه‌كان، له‌هه‌مو توێژینه‌وه‌كاندا به‌باشترین له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
—————————————————————–
و: زانا


سوده‌كانی مۆز

سوده‌كانی مۆز

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!