جارێکی دیکە ئەپڵ بوویەوە بە بەھاترین مارکەی جیھان

18220151341602_Apple-Google-Samsung

بە تێپەڕاندنی ١٢٨ ملیار دۆلار بۆ چوارم جار ئەپڵ بوویەوە بە بەھاترین مارکەی جیھان، ھەروەھا پێنچ مارکەی جیھانی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا ١٢,٣ واتا بۆ ٤١٣ ملیار و چوار ملیۆن دۆلار بەرزبوویەوە.

لە  لێکۆڵینەوەی رێکخراوی براند فینانس بۆ ٥٠٠ مارکەی بەھاداری جیھانی بۆ چوارم جار ئەپڵ بە بەھای ١٢٨ ملیار و سێ ملیۆن دۆلار وەک بە نرخترین مارکەی جیھان ھەڵبژێردرایەوە. لە لێکۆڵینەوەی رێکخراوی براند فینانس بۆ ٥٠٠ مارکەی بەھاداری جیھانی، بۆ چوارم جار ئەپڵ بوویەوە بە بەھاترین مارکەی جیھان کە بە رێژەی لە %٢٣ بەھای بەرز بووەتەوە، دوای ئەوەیش مارکەی سامسونگە کە جیاوازی نێوانیان ٤٦ ملیار و پێنچ ملیۆن دۆلارە. دووبارە ئەپڵ بە بەھای ١٢٨ ملیار و سێ ملیۆن دۆلار وەک بە نرخترین مارکەی جیھان ھەڵبژێردرایەوە. لە ریزبەندی بە بەھاترین مارکەی جیھانی سامسونگ بە بەھای ٨١ ملیار و حەوت ملیۆن دۆلار بە پلەی دووەم ھەڵبژێردرا، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردووش کۆمپانیاکە بە رێژەی لە %٤ بەھای بەرز بووەتەوە، لە ریزبەندی سێیەم و چوارەمیشدا گۆگڵ و مایکرۆسۆفت دێن. لەمساڵ پێنچ مارکەی بە ناوبانگی جیھانی لە چاو ساڵی رابردوو بە رێژەی لە %١٢,٣ واتا بۆ ٤١٣ ملیار و چوار ملیۆن دۆلار بەرز بوویەوە. لە لایەکی دیکەوە، بە بەراودر لەگەڵ ساڵی رابردوو تویتەر بە رێژەیەکی بەرچاو بەھای بەرز بوویەوە کەلە ساڵی ٢٠١٣ بەھای تویتەر یەک ملیار و پێنچ ملیۆن دۆلار بوو، لەمساڵ بە رێژەی لە %١٨٥ واتا بۆ چوار ملیار و سێ ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە. ھەروەھا کۆمپانیای فەیسبووک بەرێژەی لە %١٤٦ بەرزبووەتەوە و بەھاکەی گەیشتووەتە ٢٤ ملیارو یەک ملیۆن دۆلار. ئەمریکا بە ١٨٨ مارکەوە لە ریزبەندی یەکەمدایە لە لێکۆڵینەوەکەی رێکخراوەکەدا ھاتووە، لە نێو ٣١ وڵاتدا ١٨٨ مارکەی ئەمریکی کە بەھاکانیان دەگاتە دوو ترلیۆن و ٣٣ ملیار دۆلار بە پلەی یەکەم ھەڵبژێردراوە، دوای ئەویش وڵاتی چین دێت کە ٤٢ مارکەی ھەیەو بەھاکەیان دەگاتە ٣٩٧ ملیار و حەوت ملیۆن دۆلار، بە پلەی سێیەمش وڵاتی ژاپۆن دێت کە بەھای ٤٠ مارکەی دەگاتە ٣٤٩ ملیارو یەک ملیۆن دۆلارە. بەپێی لێکۆڵینەوەی رێکخراوەکە لیستی ١٠ لە بەھاترین مارکەکانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەم شێوەیەی خوارەوە ریزبەند کراوە: –

 

adyt

 

KNN

http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=41437&LinkID=2&video=False#

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!