ئەدیسۆن

10991131_719610224803032_5352811537965842653_n

بـه‌ڕاستی ڕاستی فـه‌رموه‌.!!!
رۆژێک ئەدیسۆن لە قوتابخانە دەگەرێتەوە بۆ ماڵ مامۆستاکەی نامەیەکی بۆ نوسیوە و ئەیداتە دەستی دایکی .. کە دایکی دەیخوێنێتەوە دەستبەجێ دەست دەکات بەگریان..
ئەدیسۆن دەپرسێت دایکە چی نوسراوە؟
دایکی دەڵێت: کوڕم مامۆستاکەت دەڵێت :لە قوتابخانە جێگای ئەدیسۆن نابێتەوە، چونکە ئەقڵی زۆر گەورەیە و “نابیغەیە” خۆت لەماڵەوە وانەی پێبڵێ..!
پاش ئەوەی کە ئەدیسۆن کۆمەڵێك داهێنانی دۆزییەوە و دایکی مرد.. لەماڵی دایکیدا هەندێك یادگاری دایکی تەماشا کرد ، بینی کە لە پارچەیە وەرقەدا نوسراوبوو، ئەم منداڵە زۆر تەمەڵە هیچ نازانێت پێویستە نەیەتەوە بۆ قوتابخانەو لە ماڵەوە بێت..!
ئینجا تێگەیشت هەوڵدان بۆ گەیشتن بە زانست و زانیاری مامۆستای گەورە دایکە ، ئیتر ئەدیسۆن بوو بە زانای سەدە..

______________
www.yeane.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!