بزانە گالاکسی ئێس ٧ چۆن دەبێت

Samsung_Galaxy_S6_review (21)-1200-80

کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە لاسایی ئەپڵ بکاتەوە و بەرھەمە نوێیەکەی خۆی بە دوو قەبارەی جیاواز بخاتە بازاڕەوە.
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری بەنیازە لەماوەیەکی نزیکدا گالاکسی ئێس ٧ بە ھەردوو شاشە قەبارەی (٥.٢ و ٥.٨) بخاتە بەردەست بەکارھێنەرانی کە بەڕوونی (١٤٤٠×٢٥٦٠) پێکسڵ وێنەکان پیشان دەدات، ھەروەھا پێشبینییەکان بۆ ئێس ٧ ئەوەیە کە رامەکەی (٤) گێگابایت دەبێت و پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٢٠ی تێدا دەبێت و میمۆرییەکەشی ٦٤ گێگابایت زانیاری ھەڵدەگرێت.
ھاوکات کامێرای پشتەوەی ١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت و ئەوەی پێشەوەش ٥ مێگاپێکسڵ، ھەروەھا سامسۆنگ پێدەچێت بیر لە پۆلێنکردنی میمۆرییەکەی بکاتەوە بۆ چەند گێگایەک وەک ئەپڵ و لەساڵی ٢٠١٦دا بەدڵنیاییەوە مۆبایلەکەی بڵاودەکاتەوە.

………

سه‌رچاوه‌:snnc.co

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!