پشت به‌زانیارییه‌كانیان مه‌به‌ستن

پشت به‌زانیارییه‌كانیان مه‌به‌ستن

به‌ملیۆنان كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا بینه‌ری‌ هه‌ردو به‌رنامه‌ی‌ (د. ئۆز ‌و زه‌ دكتۆرز)ن چ به‌وه‌رگێڕدراوی‌ بێت یان به‌ زمانی ئینگلیزی‌ بێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ به‌ریتانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات نیوه‌ی‌ زانیا
رییه‌كانی‌ به‌رنامه‌كانیان هه‌ڵه‌ن، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌دابه‌زینی‌ كێش‌و سیستمی‌ خۆراكه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، گۆڤاری‌ پزیشكی‌ به‌ریتانی‌ لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر (40) ئه‌ڵقه‌ له‌به‌رنامه‌كانی‌ (د. ئۆز ‌و زه‌ دكتۆرز) ئه‌نجامداوه‌‌و تێیدا (445) ئامۆژگاری‌ پزیشكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ بینه‌ران كراوه‌، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه‌ ته‌نها نزیكه‌ی‌ (12) ئامۆژگارییان ڕاست بوه‌.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه‌ نیوه‌ی‌ ئامۆژگارییه‌كان له‌ڕوی‌ زانستییه‌وه‌ بنه‌مایان نیه‌و زانست پشتگیری‌ ئه‌و جۆره‌ زانیاریانه‌ ناكات، ماڵپه‌ڕی‌ (فۆكس) ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و دو به‌رنامه‌یه‌ زیان به‌بینه‌ران ده‌گه‌یه‌نێن نه‌ك یارمه‌تی‌‌و سود.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


پشت به‌زانیارییه‌كانیان مه‌به‌ستن

پشت به‌زانیارییه‌كانیان مه‌به‌ستن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!