به‌ دڵێكی نوی له‌ نه‌خۆشخانه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌

Man-s-Heart-Replaced-with-Portable-13-Pound-6-Kilogram-Device-469771-2

له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا  توانرا به‌ سه‌ركه‌وتووی دڵێكی ده‌ستكرد بۆ نه‌خۆشێك بچێننه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی نانت ، ئه‌م دڵه‌ ده‌ستكرده‌ش له‌ ڕێگای مۆبایلێكی زیره‌كه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا

به‌ گوێره‌ی ووته‌كانی كۆمپانیای كارما ی فه‌ڕه‌نسی كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ درووست كردنی دڵه‌ ده‌ستكرده‌كان ، ڕایگه‌یاند ئه‌م نه‌خۆشه‌ دڵێكی ده‌ستكردی بۆ دانراو پاشانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ .

ئه‌م دڵه‌ نوێیه‌ له‌ ڕێگای سیسته‌مێكی ئه‌لیكتڕۆنی پێشكه‌وتوو هه‌وڵ دراوه‌ وه‌كو دڵێكی سرووشتی مامه‌ڵه‌ بكاتن ، هه‌ر چه‌نده‌ وه‌كو دڵێكی سرووشتی كاره‌كانی خۆی به‌رێوه‌ نابات ، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ وه‌كو چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی بێ بۆ ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشانه‌ و بتوانرێ كه‌مێ له‌ ئازاره‌كانیان كه‌م بێته‌وه‌ .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!