لە یەك خولەكدا لە ئینتەرنێت ئەم شتانە روودەدەن

20141213-instag

لەگەڵ پێشكەوتنی جیهاندا، رۆژبەڕۆژ بەكارهێنەرانی خزمەتگوزارییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت زیاددەبن بەجۆرێك لەماوەی یەك خولەكدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.

ڤالا ئەفشار بەڕێوەبەری ماركێتینگ لە پێگەی ” Extreme Networks” لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە ئینفۆگرافیكێك سەرجەم ئەو چالاكییانەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێتی خستووەتەڕوو كە لەماوەی یەك خولەكدا ئەنجام دەدرێت.

لە ئینفۆگرافیكەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك “Facebook” لە ماوەی یەك خولەكدا 2.460.000 بابەتی هەمەجۆر شێر دەكرێت و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیندەر “Tinder”، 416.000 جار سوایپ دەكرێت.

هەروەك لەماوەی خولەكێكدا بەكارهێنەران لە ئەپڵیكەیشنی وەتس ئاپ “Whatsapp”، 347.000 وێنە شێردەكەن و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر “Twitter” 277.000 تویت دەكەن.

بەگوێرەی ئینفۆگرافیكەكە، لەماوەی خولەكێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام “Instagram”، 216.000 وێنە پۆست دەكرێت و لە بازاڕی ئەلیكترۆنی ئەمازۆن “Amazon”، 83.000 شمەك و كاڵا بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێن.

لە هەمان ماوەدا لە ئۆنلایەنی پاندۆرا ” Pandora” بەكارهێنەران  61.141 سەعات گوێ‌ لە میوزیك دەگرن و لە “Apple store”، 48.000 ئەپلیكەیشن داونلۆد دەكرێت و لە یەڵپ “Yelp”، 26.380 پێداچوونەوە دەكرێت و لە پرۆگرامی سكایپ “Skype” 23.300 پەیوەندی ئەنجام دەدرێت.

هاوكات لە خزمەتگوزاری ڤاین “vine users” كە تایبەتە بە شێركردنی گرتە ڤیدیۆی كورت، 8.333 گرتە شێر دەكرێت و لە پێگەی پینتێرێست “pinterest” ، 3.472 وێنە پین دەكرێت.

ئینفۆگرافیكەكە دەریدەخات كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب “youtub” لە هەر خولەكێكدا، ماوەی 72 سەعات گرتەی ڤیدیۆیی داونلۆد دەكرێت.
هەروەك بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە هەر خولەكێكدا 204.000.000 نامە “email” دەنێرن و لە بگەڕی بەناوبانگی گوگڵ “Google”یش 4.000.000 گەڕان بۆ وێنە و بابەت دەكرێت.
بەوپێیەش لەماوەی هەر خولەكێكی یەك رۆژدا 204 ملیار بەكارهێنەر لەسەر هێڵی ئینتەرنێتن.

ڤالا ئەفشار لە تویتێكی تردا رایگەیاندووە كە لەمساڵدا سێ‌ ملیار بەكارهێنی ئینتەرنێت و دوو ملیار بەكارهێنی سۆشیال میدیا و 3.65 ملیار بەكارهێنەری مۆبایل هەن.
خه‌ندان
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hawal&jmara=24837&Jor=3

لە یەك خولەكدا لە ئینتەرنێت ئەم شتانە روودەدەن

لە یەك خولەكدا لە ئینتەرنێت ئەم شتانە روودەدەن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!