بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی چایه‌ ددانه‌كانت زه‌رد نه‌كات..ئه‌م كاره‌ بكه‌

441

لێكۆڵینه‌وه‌ نوێكان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تێكه‌ڵ كردنی شیر له‌گه‌ڵ چایه‌ ده‌بیته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌ردبوونی ددان به‌ هۆی چایه‌وه‌ و له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ هۆی سپی بوونیشی .

لێكۆڵه‌ره‌وان له‌ زانكۆی ئه‌لبێرتای كه‌نه‌دی دووپاتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تێكردنی شیر بۆ ناو چایه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مردنه‌وه‌ی زیانی زه‌ردبوونی ددان ، وه‌ له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ چاره‌سه‌رێكیش بۆ سپی بوونی ددان .

لێكۆڵه‌ره‌وان هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چایه‌ به‌ یه‌كێك له‌و خواردنه‌وه‌ سه‌ره‌كیانه‌ داده‌نرێت بۆ زه‌ردبوونی ددانه‌كان به‌لاك هه‌ركاتێ كه‌ شیری له‌سه‌ر ده‌كرێ و تێكه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌م زیانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و نایهێڵێ ، وه‌ ده‌بێته‌ هۆی سپی بوونی ددانیشی .

……………….

rojana.net

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!