سوده‌كانی گوێز

سوده‌كانی گوێز

گوێز چه‌ند سودو گرنگییه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ بیكه‌ینه‌ خۆراكی‌ سه‌ره‌كیمان، چونكه‌ بڕێكی زۆر باشی له‌پرۆتین تێدایه‌، به‌سودیشه‌ بۆ خۆپاراستن‌و چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزی.

له‌هه‌واڵێكدا په‌یجی‌ زانیاری‌ گشتی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، گوێز بڕێكی باش ڤیتامینی‌ تێدایه‌، كه‌ دژه‌ئۆكسانێكی به‌هێزه‌و دژی توشبون به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌و توشبون به‌نه‌خۆشی دڵه‌، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو گوێز ماده‌یه‌كی‌ چه‌وری تێدایه‌ به‌ناوی ئیسترۆڵ كه‌ كۆڵیسترۆڵی خراپ له‌خوێندا به‌ڕێژه‌یه‌كی باش داده‌به‌زێنێت، ئازاری   جومگه‌كتانیش كه‌مده‌كاته‌وه‌.

هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كه‌شدا ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی دڵ‌و نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌، ده‌توانن‌و باشتره‌ كه‌ ڕۆژانه‌ دوو یان سێ گوێز بخۆن.
—————————————————————–
و: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح


سوده‌كانی گوێز

سوده‌كانی گوێز

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!