به‌ زۆربوونی هاوڕێ ..زیره‌كتر ده‌بیت

54d0b8c3601e9b7d388b459d

به‌ گوێره‌ی ووته‌ی زاناكان ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ قه‌باره‌ی مێشكی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ژماره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌م تۆڕانه‌ .

به‌ گوێره‌ی بیرۆكه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ژماره‌ی هاه‌ڕێكانیان زۆرتره‌ ئه‌وا قه‌باره‌ی توێكڵی مێشكیان فراوانتره‌ ده‌بێت له‌وانی تر .

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ زاناكی به‌ریتانیا هه‌ڵسان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ی 200 كه‌س كه‌ هه‌موویان تۆری په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیا به‌كار ده‌هێنا ، له‌سه‌ره‌تادا قه‌باره‌ی تویكڵی مێشكی هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان دیاری كرد به‌ هۆی وێنه‌گرتنی شه‌پۆڵی موه‌گناتیسی ، پاشان لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد له‌ ژماره‌ی ئه‌م هاوڕێانه‌ی كه‌ هه‌یتیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .

له‌ ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ژماره‌ی هاوڕێكانیان له‌ 1000 زیاتره‌ ، توانای مێشكیان بۆ وه‌رگرتن و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ ده‌روونیه‌كان زۆر زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاوڕێكانیان ده‌گاته‌ 200 هاوڕێ . به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ كه‌ زۆر بوونی هاوڕێ به‌ مانای زیره‌كی بۆ هه‌میشه‌ .


به‌ زۆربوونی هاوڕێ ..زیره‌كتر ده‌بیت

به‌ زۆربوونی هاوڕێ ..زیره‌كتر ده‌بیت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!