به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه نوێكان زیاتر له چاره‌گه ملیۆنێك كه‌س له‌گه‌ورترین شاره‌كانی چین له‌وانه‌یه گیان له‌ده‌ست بده‌ن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌واوه
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه‌له یه‌كێك له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی چین ئه‌نجام دراوه ، ڕایده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ نزیكه‌ی 90 كه‌س له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك به هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌واوه له ته‌مه‌نێكی كورته‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن .
شایانی باسه له شاری (شیگیا تشوانگ) كه پایته‌ختی هه‌رێمی (هیبی) ه له باكووری وڵاتی چین و له نزیك شاری په‌كین ، نزیكه‌ی 137 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ست دانی لێ تۆمار كراوه ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌م پیسبوونه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاست بوو له هه‌موو وڵاتی چین دا.
_________________________________