(10) ترسناكترین پیشه‌ی‌ جیهان

(10) ترسناكترین پیشه‌ی‌ جیهان

هه‌ر كه‌سێك هه‌ستێت به‌نجامدانی‌ ئه‌م كارانه‌ ده‌بێت نه‌دڵی‌ هه‌بێت‌و نه‌هه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام بێت.

هه‌ردوو سایتی‌ (Careercast,Glassdoor)، هه‌ستاون به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ لیستێك له‌سه‌ر پیشه‌ ترسناكه‌كانی‌ جیهان، بیری‌ لێبكه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو داوات لێبكرێت شه‌و‌و ڕۆژ كار بكه‌یت له‌م بوارانه‌دا بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك.

1-شیكاری‌ خوێن: كارێكی‌ قورسه‌ به‌درێژایی ڕۆژ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خوێندا ده‌كه‌یت له‌كاتی‌ شیكاركردنیدا، له‌وانه‌یه‌ شیكاری‌ له‌شیش بكه‌یت ئه‌گه‌ر پێویست بكات.

2-لێكۆڵه‌ری‌ هۆكاری‌ مردن: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ مردو‌و شیكردنه‌وه‌ی‌، ده‌رخستنی‌ هۆكاری‌ مردنه‌كه‌ی‌.

3-قه‌ساب: دور له‌شیكاری‌ جه‌سته‌‌و شیكردنه‌وه‌ی‌ خوێن، ئه‌م پیشه‌یه‌ پێویستی‌ به‌ به‌هره‌یه‌كی‌ باش هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌ تیژه‌كان هه‌یه‌، ده‌بێت كه‌سایه‌تیه‌كی‌ به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پێست‌و گۆشتی‌ ئاژه‌ڵاندا بكات ڕۆژانه‌.

4-پسپۆڕ له‌بواری‌ خشۆكه‌كان: له‌م پیشه‌یه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ماره‌ كوشنده‌كان‌و خوێن سارده‌كان‌و تیمساحدا ده‌كرێت، زۆربه‌ی‌ خشۆكه‌كان كه‌تۆ به‌س به‌ بینیان له‌دوره‌وه‌ له‌شت داده‌هێزرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بێتو له‌به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستیت هه‌مو ڕۆژێك چی‌ ڕو ده‌دات.

5-چاودێری‌ شه‌وانه‌ی‌ مردوخانه‌: یه‌كێكه‌ له‌و پیشانه‌ی‌ كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ گه‌وره‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، داوات لێده‌كرێت كه‌ شه‌وانه‌ به‌ته‌نیا‌و به‌به‌رده‌وامی‌ تێپه‌ڕیت به‌ناو مردوخانه‌دا بۆ دڵنیا بون له‌بونی‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك.

6-كرێكاری‌ كانه‌كان: كارێكی‌ ترسناكه‌‌و داوات لێده‌كرێت كه‌ چه‌ند كاتژمێرێكی‌ زۆر له‌شوێنێكی‌ ته‌سك‌و تاریكدا بمێنیته‌وه‌، كه‌ هه‌واش تێیدا زۆر كه‌مه‌، هه‌ناسه‌دان ئه‌سته‌مه‌ تێیدا.

7-مردو شۆر: ئه‌م كاره‌ ته‌نها هه‌ڵسوكه‌ت له‌گه‌ڵ مردودا ده‌كات، خۆی‌ له‌شوَردن‌و ئاماده‌كردنی‌ ته‌رم بۆ ڕێو ڕه‌سمی‌ ناشتن ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ كۆنترین كاری‌ مۆرڤه‌ له‌مێژودا.

8-جیهانی‌ مێرو: له‌م كاره‌دا داوات لێده‌كرێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ مێرو‌و جاڵجاڵۆكه‌دا بكه‌یت به‌به‌رده‌وامی‌، هه‌ندێكیان بێگومان كوشنده‌ن، ده‌بێت به‌پێی‌ زانیاریه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بێته‌ هۆی‌ گیانله‌ده‌ستدانت.

9-شوانی‌ گیانه‌وه‌ره‌ ده‌ریاییه‌كان: وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پیشه‌یه‌كی‌ پڕ چێژه‌، به‌لاَم له‌ڕاستیدا كارده‌كه‌یت له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ده‌ریایی‌و خێرییه‌كان، داوات لێده‌كه‌ن خواردن بده‌یته‌ ماسیه‌ قرشه‌كان بۆ پارێزگاری‌ كردن له‌ له‌ناوچونیان، پێویسته‌ زۆر باش چاودێری‌ هاوبه‌شه‌كه‌ت بكه‌یت له‌هه‌ر هێرشكردنێكی‌ قرشه‌كه‌دا.

10-بورجه‌كانی‌ په‌خش: له‌م پیشه‌یه‌دا پێویسته‌ سه‌ركه‌ویت بۆ به‌رزاییه‌كی‌ زۆر به‌رز‌و ترسناك، به‌ ئامانجی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئامێری‌ په‌خش كه‌ كه‌وتۆته‌ به‌رزاییه‌كی‌ زۆره‌وه‌.

 

{gallery}wina/img/img176,crop=1,crop_factor=20,ratio=0,width=100,height=300,thumbs=0,random=1{/gallery}

—————————————————————–
و: دیلان


(10) ترسناكترین پیشه‌ی‌ جیهان

(10) ترسناكترین پیشه‌ی‌ جیهان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!