به‌هۆی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كەوە بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت

به‌هۆی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كەوە بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت

له‌ پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافی نێوده‌وڵه‌تییدا كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له‌ ستراسبۆرگ- فه‌ره‌نسا رێكیخستبوو، فۆتۆگرافه‌رێكی ناوچه‌ی گه‌رمیان خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی پێده‌به‌خشرێت، فۆتۆكه‌ش كه‌ به‌شداری پێكردووه‌ وێنه‌ی عه‌میدێكی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌كاتی نوێژكردندا له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر.


فۆتۆگرافه‌ر محه‌مه‌د مه‌جید، به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: “رۆژی ١٠ ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٤، له‌ رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا، له‌ڕێگه‌ی نێتۆركه‌وه‌ و به‌ فۆتۆیه‌ك به‌شداریم كرد له‌ پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافی كه‌ به‌ناوی (نا بۆ رق و كینه‌، لێبورده‌ی ئایینی) و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌وروپا له‌ ستراسبۆرگ- فه‌ره‌نسا، رێكخرابوو.


وتیشی: “ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه‌ به‌شداریی پێكرابوو له‌ پێشبڕكێكه‌دا، چه‌ند رۆژێكیش  له‌مه‌وبه‌ر هه‌شت باشترین فۆتۆ هه‌ڵبژێردران، تیایدا فۆتۆكه‌ی من پله‌ی پێنجه‌می پێدراوه‌ و خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا) م له‌سه‌ر وه‌رگرتووه‌”.


وێنه‌كه‌ی محه‌مه‌د مه‌جید، وێنه‌ی عه‌میدێكی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ كاتی نوێژكردندا له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر له‌ سنوری جه‌له‌ولا.


به‌هۆی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كەوە بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت

به‌هۆی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كەوە بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!