مه‌ترسیداره‌..!!

مه‌ترسیداره‌..!!

له‌گه‌ڵ هاتنی‌ وه‌رزی‌ زستان‌و ده‌سپێكردنی‌ بارانبارین، كێشه‌ی‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ جل‌و به‌رگی‌ شۆراو ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خێزانه‌كان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر وشكبونه‌وه‌ له‌ناو ژووره‌كانی‌ دانیشتن‌و خه‌وتن‌و دانانی‌ له‌سه‌ر سه‌ر ئامێره‌كانی‌ گه‌رمكه‌ره‌وه‌.

پزیشكانی‌ به‌ریتانی‌ له‌توێژینه‌وه‌یكدا كه‌ له‌ماڵپه‌ری‌ (ئه‌نبا عه‌ره‌بیه‌ موسته‌قیله‌) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌مه‌ترسییه‌كانی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌ته‌ندروستی‌، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌یان هه‌یه‌.

پزیشكانی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌ به‌ریتانییه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوه‌، دانانی‌ ئه‌و جله‌ ته‌ڕانه‌ له‌نێو ژوره‌كانی‌ دانیشتن، ده‌بێته‌هۆی‌ زیادبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ شێ له‌نێو ژوره‌كاندا، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ خۆش ده‌كات بۆ زیادبوونی‌ به‌كتریا‌و مشه‌خۆره‌كان له‌نێو ژوره‌كاندا كه‌ دواتر ده‌بنه‌ هۆی‌ هه‌وكردنی‌ سییه‌كان.

لایخۆشیه‌وه‌ پرۆفیسۆر (دیڤید دینینغ) له‌سه‌نته‌ری‌ پزیشكی‌ له‌شاری‌ مانچسته‌ری‌ به‌ریتانی‌ هۆشداریده‌دات كه‌ چیتر جل‌و به‌رگی‌ ته‌ڕ له‌نێو ژوره‌وه‌ وشكنه‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پارێزراو بن له‌ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌هه‌وكردنی‌ سییه‌كان‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه


مه‌ترسیداره‌..!!

مه‌ترسیداره‌..!!

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!