زیانەکانى دووبارە گەرمکردنەى چا بۆ تەندروستى مرۆڤ

201182016_sdfGW

چا یەکێکە لەو خواردنەوە گەرمانەى کە لە لایەن زۆرینەى خەڵکى جیهانەوە دەخورێتەوە و لە رووى تەندروستى و خۆراکەوە پێگەى تایبەتى خۆى هەیە و گەلێک لە سوودەکانیشى سەلمێنراون.

 

لەبارەى سوودەکانى چا و زیانەکانى زۆر باسکراوە و تەنانەت لەسەر چۆنیەتى لێنانى و ڕادەى رەنگەکەشى وتراوە، لەم سۆنگەوە پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک باس دوبارە گەرمکردنەوە چا و و زیانەکانى چاى کۆن دەکەن و لەمبارەوە هۆشداری دەدەن و رێنمایی هەمووان دەکەن چا دووبارە گەرم نەکەنەوە.

بەگوێرەى نوێترین توێژینەوە ئەوە دەرکەوتووە کە چایەک رەنگەکەى ڕەش و خەست بێت زۆربەى سوودەکانى لە دەست دەدات و ئەگەر زیاتر لە ١٠ خوولەکیش بکوڵێنرێت ئەوا دەچێتە ریزى چاى کۆنەوە.
چا ئەگەر بە شێوەیەکى تەندروستیانە بخورێت و رۆژانە پێنج بۆ حەوت کووپ چاى کەمڕەنگ بخورێتەوە سوودى زۆرى بۆ جەستە دەبێت، و هەروها زۆر کوڵاندن و یان دوبارە کوڵاندنى چا،  دەبێتە خۆراکیکى زیانبەخش و تەنانەت مادەى ژەهراوى دەکاتە ناو جەستەوە، جەستە تووشى ژەهراوى بوون دەکات.

لە بنەڕەتدا چا حەوانەوە بە مرۆڤ دەبەخشێت بەڵام چاى گەرمکراوە بە رێژەى %١٣ ڕادەى ماندوێتى زیاد دەکات و زۆر کوڵاندنى چا و خواردنەوەى بەخەستى کاریگەرى نەرێنى لەسەر ئەندامانى جەستە دەبێت.
لە لایەکى ترەوە نابێت چا وەک سەرچاوەیەکى دابینکردنى ئاو بۆ جەستە دابنرێت چونکە لە راستیدا چا خۆى بۆ ئەوەى مادەکانى لە جەستەوە بکرێنە دەرەوە پێویستى بە ئاو هەیە و لە پاڵ خواردنەوەى چادا دەبێت رۆژانە بڕی پێویست ئاویش بخورێتەوە.

 

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!