له‌هه‌وكردنی‌ قوڕگ خۆت بپارێزه‌

له‌هه‌وكردنی‌ قوڕگ خۆت بپارێزه‌

په‌یجی‌ (ده‌رمان‌و ته‌ندروستی‌) له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، پزیشكان له‌كاتی‌ توشبونی‌ نه‌خۆش به‌هه‌وكردنی قوڕگ، به‌باشی‌ ده‌زانن كه‌سی‌ توشبوو ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ بخۆن.

مۆز: ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پۆتاسیۆم، خواردنی مۆز ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی تا و بۆ گه‌ده‌ زۆر به‌سوده‌.
كه‌له‌رم: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین سی‌و كبریت‌و ڤیتامین كی و دژه‌ ئۆكسێنه‌ره‌كان، خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر و چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌وكردن.

دارچینی: به‌ئازار شكێن ناسراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ‌و كۆكه‌ زۆر به‌سوده‌.

هێلكه‌: توانایه‌كی به‌هێزی هیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ، بڕێكی باشی‌ پرۆتینۆ لۆتین‌و ئۆمیگا سێ به‌جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت.

سیر: ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر بۆنه‌ تیژكه‌ی زۆر به‌كاری نه‌هێنن، به‌ڵام زۆر به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ وه‌ك دژه‌ هه‌وكردنێك به‌هێز بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان داده‌نرێت.

زه‌نجه‌بیل: به‌چاره‌سه‌رێكی به‌هێز داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزاو هاوكات چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده‌.

لیمۆ: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مزرمه‌نیه‌كان بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی فلاڤۆنۆیدیان تێدایه‌، كه‌ هۆكاره‌ بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و له‌ناوبردنی به‌كتریا‌و ڤایرۆسه‌كان.
—————————————————————-
و: شاخه‌وان


له‌هه‌وكردنی‌ قوڕگ خۆت بپارێزه‌

له‌هه‌وكردنی‌ قوڕگ خۆت بپارێزه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!