باشترین ڕۆژ بۆ پێوانه‌ی‌ كێشت

باشترین ڕۆژ بۆ پێوانه‌ی‌ كێشت

هه‌ندێك كه‌س له‌پێوانه‌ كردنی‌ كێشیان به‌رده‌وام بێتاقه‌ت ده‌بن، وای‌ دا ده‌نێن هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دوو دڵ بن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نوێ‌ یارمه‌تیتان ده‌دات، له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ كێشتتن.

ماڵپه‌ری‌ عه‌ره‌بی‌ (لها) بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر (40) ژن ئه‌نجامدراوه‌، هه‌مویان دوچاری‌ قه‌ڵه‌وی‌ بون و ئاره‌زویان ده‌كرد كێشیان دابه‌زێنن، بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ خرانه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ پێوانه‌ی‌ كێشیان ده‌كرد، چه‌ند كیلۆیه‌ك له‌كێشیان دابه‌زی‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ له‌هه‌فته‌یه‌ك زیاتر پێوانه‌ی‌ كێشیان ده‌كرد، چه‌ند كیلۆیه‌ك له‌كێشیان زیادی‌ كردبوو.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان پێوانه‌ی‌ كێش و دابه‌زاندنی‌، هاوكات شاره‌زایان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌و دانانرێت كه‌ پێوانه‌ی‌ كێش هۆكاری‌ دابه‌زاندنی‌ كێش بێت، به‌ڵكو زانینی‌ كێش و چاودێریكردنی‌ هانت ده‌دات بۆ هه‌وڵدانیكی‌ زۆر بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشتان.
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌


باشترین ڕۆژ بۆ پێوانه‌ی‌ كێشت

باشترین ڕۆژ بۆ پێوانه‌ی‌ كێشت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!