خواردنه‌ تیژه‌كان بخۆ …له‌به‌ر ئه‌م سووده‌ گرنگانه‌ی

spicy-peppers-600x366

زۆرێك له‌ خه‌ڵكی پێیان وایه‌ كه‌ خواردنی ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ی كه‌ تیژن زیانیان بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی چه‌نده‌ها سوودی زۆر و گه‌وره‌ له‌م جۆره‌ خواردنانه‌ .

پێگه‌ی lifehack ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند سودێكی خواردنی تیژ داوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن :

. یارمه‌تی توانه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمۆكه‌ی له‌ش ده‌دات: خواردنی تیژ له‌ توانای دایه‌ به‌ ڕێژه‌ی %8 له‌ پله‌ی گه‌رمۆكه‌ی له‌ش بتاوێنێته‌وه‌ له‌كاتی خواردنی .

. دڵ ده‌پارێزێ : ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنی تیژ ده‌خۆن دلیان له‌ جه‌ڵته‌و كێشه‌ و نه‌خۆشیه‌كان دوره‌ .

. ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه‌: خواردنی تیژ له‌ توانای دا هه‌یه‌ ئازاری له‌ش له‌ناو ببات و بكوژێت .

. دڵخۆشت ده‌كات : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره‌ بۆ  ده‌ردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی له‌ مێشك و یارمه‌تی حاڵه‌تێكی ده‌روونی باش ده‌دات و بێزاری له‌ناو ده‌بات .

. ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات : به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خواردنی تیژ ده‌خۆن به‌ ڕێژه‌ی %14 دوور ده‌بن له‌ حاڵه‌تی مردن .

. له‌ شێرپه‌نجه‌ دوور ده‌بی : چونكه‌ خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ده‌بات كه‌ له‌ خوێن دروست ده‌بێت .

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!