له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانمان به‌رده‌وام ئه‌و زیپكانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕوخساریان دروست ده‌بێت له‌بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێزاركه‌ره‌و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دروست ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی .
ماڵپه‌ڕی (یاسمین) چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگی بۆ چاره‌سه‌ركردنی زیپكه‌ی سه‌ر ڕوخسار بۆ خانمان خسته‌ڕوو.
1-زیاده‌ڕه‌وییكردن له‌خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی زیپكه له‌سه‌ر ڕوخسار.
2-ئه‌گه‌ر هه‌ستده‌كه‌یت پێستت زۆر هه‌ستیاره ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك دوربكه‌وه‌ره‌وه له‌خواردنی نان‌و ئیشی هه‌ویری.
3-زه‌یتی گوێزی هندی، ئه‌وه به‌یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه باشه‌كانی سروشت داده‌نرێت كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ بواری جوانكاری، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌و زه‌یته ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ی سه‌ر پێست.
—————————————————————–
و: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح
_________________________________