ده‌ستنیشانكردنی‌ پێشوه‌ختی‌ توشبون

ده‌ستنیشانكردنی‌ پێشوه‌ختی‌ توشبون

ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ئاشكرایكردوه‌، پشكنینی‌ ئاستی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ زینك له‌ناو خانه‌كانی‌ مه‌مكدا ده‌توانێت نیشانه‌ بایه‌لۆجییه‌ پێشوه‌خته‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ئاشكرابكات.

گۆڤاری‌ (میتالۆمیكس) ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ زانكۆی‌ (ئۆكسفۆرد)ی‌ به‌ریتانیای‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، تێدا گرنگترین ئه‌و نیشانانه‌ی‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك، بونی‌ گرێ‌‌وگۆڕانگاری‌ له‌گۆی‌ مه‌مكدا ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی‌ پشكنین بۆ ئاستی‌ زینك ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی‌ گرێ‌‌و ماوه‌ی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ به‌گرنگترین فاكته‌ری‌ كاریگه‌ری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ چاره‌سه‌ر ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌و چاره‌سه‌ره‌ش ده‌توانرێت ته‌مه‌نی‌ مرۆڤی‌ توشبو درێژبكرێت.

گۆڕانكاری‌ ئاستی‌ زینك له‌خانه‌كانی‌ مه‌مكدا توانایه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه‌ له‌ده‌ستنیشانكردنی‌ پێش وه‌ختی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مكدا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ پشكنین به‌ته‌كنیكی‌ نوێی‌ تیشكه‌وه‌ ئه‌نجام  ده‌درێت بۆ ئاشكراكردنی‌ وردترین‌و هه‌ستیارترین گۆڕانكاری‌ له‌ئاستی‌ زینكدا.

پرۆفیسۆر(فیۆنا لارنر) سه‌رپه‌رشتیاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ وتی‌:”مادوه‌ی‌ ده‌ ساڵه‌ خانه‌ توشبوه‌كانی‌ مه‌مك به‌شێرپه‌نجه‌ خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی‌ به‌رزی‌ ئاستی‌ زینك، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ دانانرێت، چونكه‌ ته‌كنیكه‌ نوێكان ئاشكرایانكردوه‌، ته‌نها پێوانه‌كردنی‌ زینك بۆ ئاشكرابونی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك به‌س نییه‌ به‌ڵكو گرنگییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ چۆن شێرپه‌نجه‌كه‌ بۆته‌ هۆی‌ گۆڕانكاری‌ ئاستی‌ زینك له‌خوێنی‌ توشبوه‌كه‌دا”.
تیمی‌ توێژه‌ران پرۆتیناتی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌كبریت به‌چاره‌سه‌رێكی‌ باشی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆڵێكی‌ گرنگ ده‌گێرێت له‌چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ره‌كردندا.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


ده‌ستنیشانكردنی‌ پێشوه‌ختی‌ توشبون

ده‌ستنیشانكردنی‌ پێشوه‌ختی‌ توشبون

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!