40 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی‌ كوڕه‌كه‌یه‌تی‌

40 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی‌ كوڕه‌كه‌یه‌تی‌

پیاوێكی‌ دانیشتوی‌ ویلایه‌تی‌ (ویسكۆنسن) ماوه‌ی‌ چل ساڵه‌ دره‌ختێكی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ داناوه‌‌و چاوه‌ڕێی‌ كوڕه‌كه‌یه‌تی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌‌و ئاهه‌نگی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ له‌گه‌ڵدا سازبكات.

ماڵپه‌ڕی‌ سكای‌ نیوز بڵاویكرده‌وه‌ (نیل ئۆلسۆن) كه‌ پیاوێكی‌ دانیشتوی‌ شاری‌ واسای‌ ویلایه‌تی‌ ویسكۆنسن له‌ساڵی‌ (1974) دا دره‌ختێكی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ ڕازانده‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ هه‌رشه‌ش كوڕه‌كه‌یدا ئاهه‌نگی‌ سه‌ری‌ ساڵیان ئه‌نجامدا، ڕۆژی‌ دواتر كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ڤێتنام كرا، له‌و شه‌ڕه‌دا به‌خه‌ستی‌ بریندار كراو توشی‌ ئیفلیجی‌ بوه‌‌و له‌وكاته‌وه‌ له‌شاری‌ سیاتل نیشته‌جێبوه‌ ‌و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌.

باوكیشی‌ تائێستا دره‌خته‌كه‌ی‌ پاراستوه‌‌و به‌ڵێنیداوه‌ پارێزگاری‌ له‌و دره‌خته‌ ده‌كات تائه‌و كاته‌ی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ دێته‌وه‌ و جارێكی‌ دیكه‌ پێكه‌وه‌ ئاهه‌نگی‌ سه‌ری‌ ساڵ بگێڕن.
—————————————————————–
و: شادمان عه‌زیز


40 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی‌ كوڕه‌كه‌یه‌تی‌

40 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی‌ كوڕه‌كه‌یه‌تی‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!