چاوه‌ڕێ بكه‌ تا منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته‌ ساڵێك

چاوه‌ڕێ بكه‌ تا منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته‌ ساڵێك

سه‌نته‌ری‌ (هیلمهۆلتس)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ ژینگه‌ هۆشداریده‌دات، له‌زیانه‌كانی‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ی‌ به‌فینیل‌و لامینیتی‌ ته‌خته‌ فه‌رش ڕێژ ده‌كرێت، چونكه‌ كێشه‌‌و ئاسته‌نگ بۆ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌ی‌ منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ دروست ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ یه‌كێك له‌باوانیان ڕه‌بو یان هه‌ستیاریان هه‌یه‌، مه‌ترسی‌ توشبونیان به‌ڕه‌بو لێده‌كرێت به‌هۆی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ی‌ له‌پێكهاته‌ی‌ ئه‌ندامی‌ تیاره‌ له‌لامینیتیدا هه‌یه‌ وه‌ك (ئیسیل به‌نزین) كه‌ له‌ژوردا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ش سه‌نته‌ره‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ئامۆژگاری‌ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كات كه‌ منداڵی‌ ساوایان هه‌یه‌، چاوه‌ڕێ‌ بكه‌ن تا  ته‌مه‌نی‌ منداڵه‌كه‌یان ده‌بێته‌ ساڵێك، دواتر ده‌توانن زه‌وی‌ ماڵه‌كه‌یان به‌لامینیتی‌ ته‌خته‌ فه‌رش ڕێژ بكه‌ن، چونكه‌ تا ساڵێك ده‌ردانی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر منداڵ دروست ده‌كات.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


چاوه‌ڕێ بكه‌ تا منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته‌ ساڵێك

چاوه‌ڕێ بكه‌ تا منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته‌ ساڵێك

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!