كاری‌ خۆت بكه‌ پێش پزیشك

كاری‌ خۆت بكه‌ پێش پزیشك

كاتێك كه‌ مندالان نه‌خۆش ده‌كه‌ون یه‌كه‌م نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یان به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ جه‌سته‌ی‌ منداڵه‌كه‌یه‌ بۆیه‌ پێویست ده‌كات به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شی‌ بۆ بكرێ‌ تاوه‌كو ده‌گه‌یه‌نرێته‌ پزیشكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ مااڵپه‌ری‌ فاتی‌ فلور باس له‌وه‌ ده‌كات چۆن بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستانه‌ كار بۆ دابه‌زینی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ بكرێت ئه‌ویش به‌م جۆره‌ ده‌بێت.

ـ یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت منداڵه‌كه‌ دابنرێت له‌ ژوورێكی‌ هه‌واگۆركێی‌ تێدا بێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك هیچ ئامێری‌ ساردكه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ تێدا نه‌بێت جل وبه‌رگی‌ له‌ به‌ر داكه‌نه‌ ته‌نها جلی ژێره‌وه‌ نه‌بێت واباشتریشه‌ لۆكه‌ بێت.

ـ هه‌نگاوی‌ دووه‌م كه‌ گرنكه‌ له‌سه‌ر پارچه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ لۆكه‌ هه‌ندێك له‌ سركه‌ی‌ سێو وئاو بخرێته‌ سه‌ر پارچه‌ لۆكه‌ كه‌ دواتر سه‌ر سكی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ پێی‌ بسریت وته‌ری‌ بكه‌یت وناو ده‌ست وقاچی‌ منداڵه‌كه‌ به‌و سركه‌یه‌ چونكه‌ سركه‌ زوو ده‌بێت به‌ هه‌ڵم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی‌ به‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ده‌بێت ئه‌و گه‌رمییه‌ له‌له‌ش وه‌رده‌گرێ‌ به‌م شێوه‌یه‌ش پله‌ی‌ له‌شی‌ منداڵه‌كه‌ داده‌به‌زێت تا ده‌گاته‌ ئاستێكی‌ ئاسایی‌ به‌ به‌رده‌وام ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن.
—————————————————————–
و:گوڵاڵه‌


كاری‌ خۆت بكه‌ پێش پزیشك

كاری‌ خۆت بكه‌ پێش پزیشك

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!