بێ‌ سۆنه‌ر بیزانه‌ !

بێ‌ سۆنه‌ر بیزانه‌ !

ئافره‌تی‌ دوو گیان زۆر حه‌ز به‌ زانینی‌ ڕه‌گه‌زی‌ سكه‌كه‌ی‌ ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  چه‌ند نیشانه‌یه‌كی‌ جیاكه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوانی‌ ڕه‌گه‌زی‌ كچ وكوڕ كه‌ دایكه‌كه‌ هه‌ستی‌ پێ ده‌كات له‌ ماوه‌ی‌ سكپڕیدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ فاتی‌ فلور بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ش :
كچ :

ـ هه‌ست كردن به‌ ڕشانه‌وه‌ وسه‌رسورمان له‌كاتی‌ به‌یانیان .
ـ به‌ رزبوونه‌وه‌ی‌ سك به‌ره‌و سنگ .
ـ ده‌رپه‌رینی‌ سك بۆ ده‌ره‌وه‌ زیاتر له‌ لاكانی‌ تر .
ـ ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ به‌ كچ دووگیان ئه‌بێت له‌كاتی‌ سك پڕیدا جوان ئه‌بێت .
ـ جووڵانی‌ كورپه‌له‌ی‌ كچ كه‌متره‌ وه‌ك له‌ كوڕ .
ـ مووی‌ قاچی‌ دایك لاواز ده‌بێت .
ـ هه‌ستان ودانیشتنی‌ دایكه‌كه‌ قورس ده‌بێت .
ـ له‌كاتی‌ سكپڕی‌ ئافره‌ت حه‌ز به‌ په‌یوه‌ندی‌ سۆزداری‌ ناكات .
ـ حه‌زی‌ به‌ خواردن كه‌م ده‌بێت .
ـ حه‌ز له‌ خواردنی‌ شیره‌مه‌نیه‌كان ده‌كات .
ـ قه‌باره‌ی‌ سكه‌كه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ كاتی‌ سكپڕی‌ به‌ كوڕ .

ـ كوڕ :
ـ شێوازی‌ سكه‌كه‌ به‌ پانی‌ دێت .
ـ زۆر جار ماڵه‌ له‌ ده‌مووچاوی‌ دایكه‌كه‌ ده‌دات .
ـ جوڵانی‌ كورپه‌له‌ی‌ كوڕ زۆر زیاتره‌ له‌ كچ .
ـ مووی‌ قاچی‌ دایكه‌كه‌ له‌ وكاته‌یه‌ زیاتر ده‌بێت به‌هۆی‌ هۆرمۆنی‌ نێرینه‌ی‌ كورپه‌له‌كه‌ .
ـ له‌شی‌ دایكه‌كه‌ قورس نابێت به‌راورد به‌ سكی‌ كچ .
ـ حه‌زی‌ ئافره‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ سۆزداری‌ زیاتر ده‌بێت
ـ حه‌ز به‌خواردن زیاتر ده‌بێت لای‌ ئافره‌تی‌ دووگیان به‌ كوڕ
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


بێ‌ سۆنه‌ر بیزانه‌ !

بێ‌ سۆنه‌ر بیزانه‌ !

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!