بەڤیدیۆ : Xbox one Xی نوێ بەرھەم ھات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەرھەمھێنانی نەوەی نوێی سەکۆی ڤیدیۆگەیمی ئاشکراکرد کەبە Xbox One X ناسراوە و بڕیارە رۆژی ٧ی تشرینی دووەم بەنرخی ٤٩٩ دۆلار بیخاتە بازاڕەوە.

مۆدیلە نوێیەکە ناسراوە بەوەی باشترین تایبەتمەندیی ھەیە بەبەراورد بەمۆدیلەکانی تر و بەھێزترینە و قەبارەی بچوکترە و لەگەڵ ھەموو جۆرە ڤیدیۆگەیمێکدا رێک دەکەوێت.

ئەم ئامێرە نوێیە پرۆسێسەرێکی ھەشت ناوەکی ھەیە بەفریکوێنسی ٢.٣ گێگاھێرتز و گرافیک کاردێکی جۆری AMD و رامێکی جۆری GDDR٥ ی ١٢ گێگابایت.

ئامێرەکە ٦ سانتیمەتر ئەستورە و کێشی ٣.٨١ کیلۆگرامە و میمۆری ١ تێرابایتە و تەکنیکی نمایشکردنی ٤K UHD و HDR ە.

ئەم ئامێرە بۆ ئەوانەش دەبێ کەشاشەیەکی تەلەفزیۆنی ٤K یان ھەیە و لەرێی تەکنیکی Super Sampling ەوە دەتوانن بەکاری بھێنن.

———–


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!