ئه‌م 8 وانه‌یه‌ فێری منداڵه‌كه‌ت بكه‌

طفولة-600x366

قۆناغی منداڵی قۆناغێكه‌ كه‌ مرۆڤ توانای فێربوونی زۆر خێراتره‌ و زووتر شته‌كان وه‌رده‌گرێ ، بۆیه‌ ده‌بێ زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێتن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر داهاتووی هه‌بێ .

پێگه‌یlifehack ئاماژه‌ی به‌ 8 وانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ فێری منداڵ بكرێت له‌ ته‌مه‌نی زوه‌وه‌ :

. تۆ جیهانی خۆت دروست ده‌كه‌ی : كاتێ كه‌ ئه‌م هه‌سته‌ له‌ دڵ و ده‌روونی منداڵ دروست ده‌كه‌ی و هیچ شتێكی نه‌رێنی كاریگه‌ری كاری تێناكات و وا ده‌كات گۆڕانكاری له‌ ژیانی دروست بكات .

. ئازار گرنگه‌ له‌ ژیان : به‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌ر ئازار و هه‌واڵێكی ناخۆش به‌ منداڵه‌كه‌ ده‌زانێ كه‌ ئه‌مه‌ زۆر ئاساییه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێر كراوه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موو كه‌س ئازار بكێشێ له‌ ژیانی .

. ڕێگاكانی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌و باش وه‌ڵامی ڕوداوه‌كان بده‌ره‌وه‌ : فێری منداڵه‌كه‌ت بكه‌  یه‌كسه‌ر به‌ بێ بیركردنه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان نه‌داته‌وه‌ و زوو كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت بۆ بارودۆخه‌كان ، به‌ڵكو بیری لێبكاته‌وه‌ و ئینجا بڕیار بدات .

.ئه‌و كاته‌ی لێ ی ده‌ژیێ خۆشحاڵ بێ سه‌ره‌ڕای ناخۆشیه‌كانی ژیان .

. هه‌موو شتێ كاتیه‌ : له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ فێر ده‌بێ كه‌ هه‌موو ئازارێكیش كۆتایی دێ و وای لێ ده‌كات به‌رده‌وام بێت .

. تۆ به‌رپرسیاری له‌ دڵخۆشی خۆت .

. ترس و خه‌می زۆر : ترس نایپارێزێ له‌ توش بوونی به‌ ئازار به‌ڵام به‌ هێز و به‌ توانای ده‌كات بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی توانا ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كانی .

. سنووی تۆ سنوری مێشكی تۆیه‌ : هیچ كاتێ مه‌وه‌سته‌ بۆ داهێنان و دروست كردنی بیرۆكه‌ی نوێ . ‌


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!