باڵی‌ مریشك زیانی‌ هه‌یه‌؟

باڵی‌ مریشك زیانی‌ هه‌یه‌؟

ماڵپه‌ڕی‌ (شێرپه‌نجه‌)ی‌ ئێرانی‌ له‌زاری‌ پزیشكێكی‌ ڤێتێرنه‌ریه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ده‌رزی‌ هۆرمۆن بۆ قه‌ڵه‌وكردنی‌ مریشك به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكو بۆ مریشكی‌ (زینه‌) واته‌ ئه‌و مریشكانه‌ی‌ كه‌ بۆ جوانی‌ به‌خێوده‌كرێن، به‌كارده‌هێنرێت.

په‌یجی‌ (مرۆڤ‌و ته‌ندروستی‌) له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ ناوبراو، نرخی‌ ده‌رزی‌ هۆرمۆن به‌راورد به‌نرخی‌ مریشكێك زۆر گرانتره‌و له‌كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كاندا بۆ قه‌ڵه‌وكردنی‌ مریشك به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكو ته‌نها له‌مریشكی‌ زینه‌ ده‌درێت، كه‌ بۆ جوانی‌ به‌خێوده‌كرێن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت ده‌رمانه‌ ئه‌نتی‌ بایۆتیكه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌رزیه‌وه‌ نادرێت له‌مریشكی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان، به‌ڵكو تێكه‌ڵ به‌ئاوی‌ خواردنه‌وه‌یان ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌و پزیشكه‌ی‌ ڤێتێرنه‌ری‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ به‌ناڕاست ده‌زانێت، كه‌ ده‌وترێت باڵی‌ مریشك مه‌ترسی‌ هه‌بێت بۆسه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ، به‌ڵكو ئه‌و قسانه‌ دورن له‌ڕاستیه‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رزی‌ هۆرمۆن نادرێت له‌ژێرباڵی‌ مریشكی‌ زیندوو، تاوه‌كو ئه‌و جۆره‌ مه‌ترسیه‌ دروسبكات.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


باڵی‌ مریشك زیانی‌ هه‌یه‌؟

باڵی‌ مریشك زیانی‌ هه‌یه‌؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!