بۆ منداڵ گرنگه‌

بۆ منداڵ گرنگه‌

سایتی‌ (بیلد)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیادا ڕێژه‌ی‌ ئه‌و دایك‌و باوكانه‌ی‌، كه‌ بۆ منداڵه‌كانیان چیرۆك ده‌خوێننه‌وه‌، زۆره‌‌و  كه‌م دایك‌و باوك هه‌یه‌، كه‌ هیچ شتێك بۆ منداڵه‌كانیان نه‌خوێننه‌وه‌.

خوێندنه‌وه‌ ڕۆڵێكی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌ له‌ژیانی‌ منداڵدا، چونكه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ منداڵ توانای‌ قسه‌كردن‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ باش ده‌بێت‌و وردبونه‌وه‌ی‌ له‌شته‌كان‌و فه‌نتازی‌ زیاد ده‌كات‌و په‌یوه‌ندی‌ خێزان  به‌هێز ده‌كات.

خوێندنه‌وه‌ی‌ چیرۆك بۆ منداڵان، پێویسته‌ هه‌ندێك ڕسته‌ی‌ به‌ده‌نگی‌ به‌رزو هه‌ندێكی‌ به‌ده‌نگێكی‌ نزم بخوێنرێته‌وه‌، وه‌ك نمایشكارێك، تاوه‌كو وا له‌منداڵه‌كه‌ بكه‌یت، چیرۆكه‌كه‌ وه‌ك ڕه‌سمێك بێته‌ پێش چاوی‌.

خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌ڕتوك بۆ منداڵان، پێویسته‌ له‌كاتێكدا بێت، كه‌ منداڵه‌كه‌ پێویستی‌ به‌پشودان هه‌یه‌ وه‌ك پاش نانخواردنی‌ نیوه‌ڕۆ یاخود شه‌و پێش كاتی‌ خه‌وتنی‌ منداڵه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ ژورێك بێت بۆ حه‌وانه‌وه‌‌و ته‌له‌فزیۆن‌و ته‌له‌فۆنی‌ تێدانه‌بێت، هه‌روه‌ها منداڵان ئاره‌زوی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ كاتێكیان بۆ خوێندنه‌وه‌ بۆ دیاری‌ بكرێت‌و هه‌موو ڕۆژ له‌و كاتانه‌دا چیرۆك یاخود په‌ڕتوكیان بۆ بخوێنرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش سودێكی‌ باشی‌ بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌بێت، كه‌ مێشكی‌ منداڵی‌ سه‌رقاڵ كردوه‌، ده‌توانێت به‌هۆی‌ گوێگرتن له‌خوێندنه‌وه‌وه‌، وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌ربگرێت.

هه‌ندێك كات ئه‌وه‌مان گوێ‌ لێده‌بێت، كاتێك منداڵان گه‌وره‌ ده‌بن‌و ده‌چنه‌ قوتابخانه‌‌و توانای‌ خوێندنه‌وه‌یان ده‌بێت، پێویست ناكات باوك‌و دایك چیرۆكیان بۆ بخوێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ له‌و كاتانه‌شدا چیرۆك بۆ منداڵ بخوێنرێته‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنی‌ په‌ڕتوك زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ زیاتر ئه‌و په‌ڕتوك‌و چیرۆكانه‌ هه‌ڵببژێردرێن، كه‌ سودبه‌خشن‌و ئامۆژگارین، تاوه‌كو منداڵه‌كه‌ له‌مێشكی‌ خۆیدا بیكاته‌ فیلمێك‌و بۆ دواڕۆژ سودی‌ لێببینێت.
—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی‌


بۆ منداڵ گرنگه‌

بۆ منداڵ گرنگه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!