هه‌ستكردن به‌گه‌نجی‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

هه‌ستكردن به‌گه‌نجی‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی به‌ریتانی‌ ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون به‌به‌راود به‌ ته‌مه‌نیان زیاتر ده‌ژین.

ماڵپه‌ڕی‌ (كرمالكم) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌‌و، به‌ڵام گه‌نجترن ده‌رده‌كه‌ون، ڕێژه‌ی‌ مردن له‌لایان كه‌مترده‌بێته‌وه‌‌و زیاتر ده‌ژین.

توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سێ‌ ساڵ گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون به‌ به‌راود به‌و ته‌مه‌نه‌ی‌ هه‌یانه‌، ئه‌وا ڕێژه‌ی‌ مردن له‌لایان بۆ ماوه‌ی‌ نۆ ساڵ دواده‌كه‌وێت، به‌به‌راود به‌و كه‌سانه‌ی‌ گه‌نجن به‌ڵام پیرده‌رده‌كه‌ون.

توێژه‌ران هۆكاری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ مردن له‌لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ گه‌نجن‌و به‌ڵام پیر ده‌رده‌كه‌ون ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌دڵه‌ڕاوكێ‌‌و گوماندا ده‌ژین، به‌وه‌ش ڕوبه‌ڕوی‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌بنه‌وه‌.  
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


هه‌ستكردن به‌گه‌نجی‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

هه‌ستكردن به‌گه‌نجی‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!