پیاز بەکاربھێنە و رووتانەوەی قژت مەھێڵە

Fresh-Onions

زۆرکەس بەھۆی رووتانەوەی قژییەوە باری دەروونی تێکدەچێت و دەبینێت کە رۆژانە قژی ھەڵدەوەرێت و نازانێت چی بکات، بەڵام پیاز باشترین چارەسەرە.

 

بەپێی توێژینەوەی پزیشک و شارەزایان دەرکەوتووە کە شەربەتی پیاز گرنگترین چارەسەری رووتانەوەی قژە، پیاز پەرە دەدات بە زۆربوونی قژ و خوێنی ناو بۆرییەکانی پێستی سەر زیاتر دەکات و بێخی سەر پاکدەکاتەوە.

 

دەتوانیت یەک پیاز بکەیتە ناو ئامێری وردکەرەوە و دواتر ئاوەکەی لێ دەربھێنیت و بیدەیت لە بێخی سەرت و بۆماوەی یەک کاتژمێر بەجێیبھێڵیت پێوەی بمێنێتەوە، ئەگەر دەتەوێت بۆنی پیازەکەش نەمێنێت دەکرێت لەگەڵ گوڵاودا تێکەڵی بکەیت، دوای کاتژمێرەکە بە شامپۆ بیشۆ و دەتوانیت ٢ جار یان زیاتر لە ھەفتەیەکدا ئەو کارە دووبارە بکەیتەوە و بەپێی قژ رووتانەوەکەت دووبارەکردنەوەکە دەگۆڕێت.
 ……….

سەرچاوە:snnc.co


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!