فیشه‌كی‌ زیره‌ك په‌یدابوو

فیشه‌كی‌ زیره‌ك په‌یدابوو

سوپای ئه‌مریكا جۆره‌ گوللـه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ ئاڕاسته‌وخۆ به‌گوێره‌ی‌ جوڵه‌ی ئامانجه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، پسپۆڕانی‌ بواری‌ در‌وستكردنی‌ چه‌ك له‌سوپای ئه‌مریكا، جۆره‌ گوللـه‌یه‌ك به‌رهه‌مده‌هێنن كه‌ له‌توانایدایه‌ ئاڕاسته‌ی ڕێره‌ویخۆی بگۆڕێت به‌گوێره‌ی‌ جوڵه‌ی ئامانجه‌كه‌ و دوای ده‌كه‌وێت تاكو ده‌یپێكێت.

ئه‌وجۆره‌ فیشه‌كه‌ ناوی (markman’s dream) لێنراوه‌ تیره‌كه‌ی 50 ملیمه‌تر ده‌بێت، له‌گوللـه‌كه‌دا ته‌كنیكی لێزه‌ربه‌كارهاتووه‌ و كاتێك ده‌ته‌قێندرێت په‌یوه‌ندی به‌چه‌كه‌كه‌وه‌ ده‌مێنێت و ده‌توانرێت به‌گوێره‌ی‌ جوڵه‌ی ئامانجه‌كه‌ ئاڕاسته‌كه‌ به‌هۆی تیشكی لێزه‌ره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌كه‌كه‌وه‌ بگۆڕدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وگوللـه‌یه‌ ده‌توانێت له‌چركه‌یه‌كدا 30 جار ڕێڕه‌وی خۆی بگۆڕێت، شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواره‌كه‌ ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌  سه‌رقاڵی‌ پپێشخستنی‌ بواره‌كه‌ن‌و به‌نیازیشن به‌جۆرێك په‌ره‌ی‌ پێبده‌ن، ئه‌و جۆره‌ گوللـه‌یه‌ له‌داهاتودا بتوانێت ئامانجه‌ دووره‌كانیش بپێكێت.
—————————————————————–
و: ڤیان


فیشه‌كی‌ زیره‌ك په‌یدابوو

فیشه‌كی‌ زیره‌ك په‌یدابوو

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!