چی ڕودەدات گەر بۆماوەی ٣٠ خولەک پێیەکانت بخەیتە ناو سرکەی سێو

زۆرن ئەو کەسانەی کەهێشتا نکوڵی لە سودی سرکە دەکەن بۆ جەستە بەڵام، توێژەرانی ڕوس ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆر گرنگە هەفتەی جارێک پێیەکان بە سرکە بشۆردرێت لەبەر چەند هۆکارێکی تەندروستی گرنگ.

بەهۆی ئەوەی کە سرکە ماددەیەکی بەهێزە وا دەکات زۆر بە ئاسانی بەکتریای سەر پێیەکان و ژەهرەکانی ناو جەستە پاك بکاتەوە.

بیرۆکەی شتنی پێ بەسرکە دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکانی ئەوروپا لە رێگەی سرکەی سێوەوە توانیویانە کۆتایی بە نەنەخۆشیەکانی تەنگە نەفەسی و کێشەکانی گەدەو تەنانەت قەڵەویش بهێنن.

لەهەمان کاتدا دەتوانیت لیترێک سرکە سێو لەگەڵ یەک کەوچک خوێ و نیو لیر ئاو تێکەڵ بکەیتوو بۆ ماوەی ٣٠ خولەک قاچت بخیتە ناو ئەم گیراوەیە بە تەواوی ئەو ژەهرانەی کە لە جەستەدایە بەهۆی ئەو سرکەیەوە دێتە دەرەوە جەستەت پاك دەکاتەوە.

دەتوانیت هەر بە سرکەی سێو ئەم کێشانە چارەسەر بکەیت:
١-کڕێشی قژ:
دەتوانی پاش ئەوەی کە قژت بە شامپۆ شت کەوچکێک سرکەی سێو بدەیت لە قژت و بۆ ماوەی ٣ خولەک پێستی سەری پێ بشێلیت پاشان بیشۆ، قژت لە کڕێش پاک دەکاتەوە.

٢-ئازاری قورگ:
دەتوانیت کوپێک ئاوی شلەتێن لە لەگەڵ دووکەوچک سرکەی سێو تێکەڵ بکەیت و غەرغەرەی پێبکەیت تا لە ئازاری قورگ ڕزگارت بێت.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!