مۆبایلی‌ دژه‌ ئاو

مۆبایلی‌ دژه‌ ئاو

كۆمپانیای‌ سۆنیم تایبه‌ته‌ به‌دروستكردنی‌ مۆبایلی‌ به‌هێز‌و زیره‌ك، دروستكردنی‌ مۆبایلێكی‌ نوێی‌ به‌ناوی‌ ئێكس پی‌ حه‌وت (XP 7) ڕاگه‌یاند، كه‌ دژه‌ ئاوه‌و به‌رگه‌ی‌ هێزی‌ توندیش ده‌گرێت.

سایتی‌ سایتی‌ نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، كۆمپانیای‌ سۆنیم جۆرێكی‌ نوێی‌ مۆبایلی‌ به‌ناوی‌ (XP 7)  ڕاگه‌یاند، كه‌ قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كه‌ی‌ چوار ئینجه‌ به‌كوالێتی‌ (800 ×480)پكسڵه‌، پرۆسێسه‌رێكی‌ چواری‌ له‌جۆری‌ (كوالكۆم سناپدراگۆن 400)ی‌ هه‌یه‌، خێراییه‌كه‌ی‌ (1.2) گێگاهێرتزو میمۆرییه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی‌ (16) گێگابایته‌، ده‌توانرێت میمۆری‌ ده‌ره‌كیشی‌ بۆ دابنرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت دروستكراوه‌، كه‌ دژه‌ ئاوه‌و به‌رگه‌ی‌ هێزی‌ توندیش ده‌گرێت، كامێراكه‌ی‌ هه‌شت مێگاپكسڵه‌‌و له‌گه‌ڵ سیستمی‌ ئه‌ندرۆید (4.4)ی‌ كیتكات كارده‌كات‌و گرتنی‌ سێ‌ ساڵی‌ له‌گه‌ڵدایه‌و بڕیاره‌ له‌مانگی‌ ئاداری‌ ساڵی‌ ئاینده‌ به‌نرخی‌ (578) دۆلار بخرێته‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌.

https://www.youtube.com/watch?v=XIoGpC9z40A
—————————————————————–
و: ئالان سامی‌


مۆبایلی‌ دژه‌ ئاو

مۆبایلی‌ دژه‌ ئاو

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!