كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڕیاره ساڵی داهاتوو گه‌شتیار بگوازێته‌وه سه‌ر مانگ، له ئێسته‌وه ده‌ستی كردووه به تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی گه‌شتكردنیان بۆ سه‌ر مانگ هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی شوبات/فێبرایه‌ر، ئاژانسی هه‌واڵی BBC ئاشكرای كردووه، كۆمپانیای سپیس ئیكس، كۆتای ساڵی 2018 گه‌شتیار ده‌باته سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ.
ئایلان مه‌كس، به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای سپیس ئیكس به BBC راگه‌یاندووه، تا ئێسته دوو گه‌شتیار ئاماده‌یی خۆیان پێشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازینه‌وه بۆ سه‌ر مانگ.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داوای خۆیان ئێسته ناوی دوو كه‌سه‌كه ئاشكرا ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیان پیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی كۆمپانیاكه‌مانه‌وه بیانگوازینه‌وه سه‌ر مانگ و كۆی تێچووی گه‌شته‌كه‌یشیان له ئه‌ستۆ گرتووه.
كۆمپانیای سپیس ئیكس یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیا و دۆزینه‌وه‌ی نادیاره‌كانی بۆشایی ئاسمان له ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و كۆمپانیایه له بواری پێشخستنی پیشه‌سازیی گه‌شتكردن له بۆشایییه‌كانی ئاسماندا، ناو و متمانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به یه‌كێك له كۆمپانیا گرنگه‌كانی دنیا ناسراوه.
بۆ یه‌كه‌م جار 20ی ته‌مووزی ساڵی 1969 نیڵ ئاڵده‌ن ئه‌رمسترانگی ئه‌مه‌ریكی پێی نایه ناو هه‌ساره‌ی مانگه‌وه، ئه‌و ئه‌ندازیاره ئه‌مه‌ریكییه به شێوه‌ی خۆبه‌خش له‌لایه‌ن وێستگه‌ی ئاسمانی ناساوه ره‌وانه‌ی هه‌ساره‌ی مانگ كرا و توانی به سه‌ركه‌وتوویی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و بگه‌ڕێته‌وه، ئارمستره‌نگ له 25ی ئابی ساڵی 2012 له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ
فێربونی مایكرۆسۆفت ئۆفیس
فێربونی مایكرۆسۆفت ئه‌كسس
فێربونی مایكرۆسۆفت پاوه‌رپۆینت
فێربونی مایكرۆسۆفت ئێكسڵ
فێربونی مایكرۆسۆفت وۆرد
75 وانە بۆ فێربوونی ئێكسڵ
كتێب له‌سه‌ر ئێكسل به كوردی
.
دامه‌زراندنی ویندۆز
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 10
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆ 8.1
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 8
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 7
ئنستۆل كردنی ويندۆز سێرڤه‌ر2008ئه‌نتی ڤایرۆس بۆ كۆمپیوته‌ر
360Total Security
Kaspersky Anti-Virus
McAfee Antivirus
ESET Smart Security
Comodo Antivirus
چه‌ند ئه‌نتی ڤایرۆسی تر
ماڵپه‌ری یانی
فێركاری به كۆرس
كۆكراوه‌ی هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كان
فه‌رهه‌نگی قهسلان
فه‌رهه‌نگی بزاڤ
فه‌رهه‌نگی سمارت
فه‌رهه‌نگی ئای تی
فەرهەنگی زه‌وی ناسی
فەرهەنگی رووكار
چه‌ند فه‌رهه‌نگی تر