باران جوانی‌ به‌ڕوخسار ده‌دات

باران جوانی‌ به‌ڕوخسار ده‌دات

–    ئایا ده‌زانیت، له‌ڕاپۆرتێكی‌ زانایان ده‌ریانخستوه‌، كه‌ ئاوی‌ باران هۆكاری‌ جوانكردنی‌ ده‌م‌و چاوه‌؟

–    ئایا ده‌زانیت، ورچ ته‌نها ئاژه‌ڵه‌ له‌به‌ر ئازار ده‌گری‌؟

–    ئایا ده‌زانیت، زانایان سه‌لماندویانه‌ چا دوای‌ خواردنی‌ گوشت بخورێته‌وه‌، سودی‌ ناهێڵێت؟

–    ئایا ده‌زانیت، (ئه‌بو بكر ڕازی‌) یه‌كه‌م كه‌سبوو كه‌ ته‌لی‌ نه‌شته‌گه‌ری‌ دروستكرد؟

–    ئایا ده‌زانیت، له‌ساڵی‌ (1969)دا، یه‌كه‌م دڵی‌ ده‌ستكرد دروستكرا؟

–    ئایا ده‌زانیت، زه‌رافه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی‌ ده‌نگی‌ نییه‌، چونكه‌ ده‌نگه‌ زێی‌ نیه‌؟

–    ئایا ده‌زانیت، عێراق فه‌قیرترین وڵاتی‌ عه‌ره‌بییه‌و له‌هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌مه‌نترینیانه‌ له‌نه‌وتدا؟

–    ئایا ده‌زانیت، نینۆكی‌ مرۆڤ دوای‌ مردنی‌ تا سێ‌ مانگ له‌گه‌شه‌كردن ناوه‌ستێت؟

–    ئایا ده‌زانیت، له‌كۆندا پێڵاوی‌ پاژنه‌ به‌رز قه‌سابه‌كان له‌پێیان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خوێن نه‌چێته‌ پێڵاوه‌كانیانه‌وه‌؟

–     ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ری كه‌سێكت بینی‌ به‌سواری‌ ئه‌سپێكه‌وه‌و ئه‌سپه‌كه‌ هه‌ردو قاچی‌ به‌رزكردبۆیه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌شه‌ڕدا كوژراوه‌، به‌ڵام ئه‌سپه‌كه‌ قاچێكی‌ به‌رزكردبۆیه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ برینداربوه‌و دواتر گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌گه‌ر هیچیان نه‌بو ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ به‌مردنی‌ ئاسایی‌ مردوه‌.
—————————————————————–
و: ئالان سامی‌


باران جوانی‌ به‌ڕوخسار ده‌دات

باران جوانی‌ به‌ڕوخسار ده‌دات

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!