كامیان مه‌ترسیدارتره‌ شه‌كر یان خوێ‌؟

كامیان مه‌ترسیدارتره‌ شه‌كر یان خوێ‌؟

له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا سه‌لمێندراوه‌ شیرینی‌ به‌به‌راورد به‌خوێ‌ زیاتر مه‌ترسی‌ دروست ده‌كات‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ توشبون به‌فشاری‌ خوێن‌و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ نه‌خۆشیی‌ دڵ‌و ده‌ماره‌كان به‌یه‌كه‌مین هۆكاری‌ مردن داده‌نرێت له‌جیهاندا، به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێنیش به‌یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.

گۆڤاری‌ (ئۆپن هارت)ی‌ ئه‌لكترۆنی‌ بڵاویكرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ تێبینی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خوێ‌ له‌خواردندا ئه‌نجامێكی‌ ئه‌رێنی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕپێكراو هه‌یه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، شه‌كره‌كان به‌تایبه‌تی‌ (فركتۆز) ڕۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێندا.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌، (سكرۆز) یان شه‌كری‌ خواردن له‌گلوكۆز‌و فركتۆز پێك دێت‌و به‌توخمێكی‌ هاوبه‌ش داده‌نرێت له‌خۆراكه‌ ده‌ستكرده‌كاندا، وه‌ك شه‌ربه‌ته‌ ئاماده‌كراوه‌كان كه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌فركتۆزی‌ تێدكرێت بۆ شیرین بون، ئه‌وه‌ش فشاری‌ خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌‌و كاریگه‌ری‌ له‌خوێ‌ زیاتره‌.
خواردنه‌وه‌ی‌ دو قتو له‌خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان له‌ڕۆژێكدا ده‌بێت هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن بۆ پله‌ی‌ مامناوه‌ندی‌ (9/15) تێكڕای‌ لێدانی‌ دڵیش له‌خوله‌كێك نۆ جار زیاد ده‌كات.

له‌كۆتایدا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكرد، خواردنی‌ فركتۆزی‌ سروشتی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ میوه‌ شیرینه‌كانه‌وه‌ مه‌ترسی‌ نییه‌.

—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


كامیان مه‌ترسیدارتره‌ شه‌كر یان خوێ‌؟

كامیان مه‌ترسیدارتره‌ شه‌كر یان خوێ‌؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!