هاوڕێكانت زیاد بكه‌

هاوڕێكانت زیاد بكه‌

نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، كه‌می‌ ژماره‌ی‌ هاوڕێ‌، یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ توشبونی‌ گه‌نجان به‌خه‌مۆكی‌‌و متمانه‌ نه‌بون به‌خود.

ماڵپه‌ڕی‌ (عه‌ره‌بیه‌ نێت) بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌ به‌ریتانیه‌كه‌، له‌پێنج كه‌سدا كه‌سێك ڕوبه‌ڕوی‌ خه‌مۆكی‌ ده‌بێته‌وه‌، هۆكاری‌ ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌می‌ هاوڕێ‌، له‌نێو چینی‌ گه‌نجانیشدا به‌تایبه‌ت خانمان زیاتر ڕوبه‌ڕوی‌ خه‌مۆكی‌‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ مێشك ده‌بنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌، بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان زیاتر له‌لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان (16 بۆ 24) ساڵیدایه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌ندێك بیروبۆچون كه‌ ده‌وترێت، كێشه‌ ده‌رونیه‌كان‌و خه‌مۆكی‌ له‌كاتی‌ به‌ساڵاچوندا زیاد ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، به‌ریتانیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ جیهان، كه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست  كێشه‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌‌و نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


هاوڕێكانت زیاد بكه‌

هاوڕێكانت زیاد بكه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!