درۆكردن له‌ بينينی خه‌ودا

.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست دروودو سه‌لامی خوایه‌ گیانی لێ بێت ئه‌فه‌رموێت ( ان اعضم الفرى ان يدعى الرجل الى غير ابة او يرى عينة مالم تر ويقول على الرسول الله صلى الله عليه وسلم مالم يقل)
واته‌ گه‌وره‌ترين درۆ هه‌ڵبه‌ستن ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كه‌سێك به‌ناوی باوكێكی تره‌وه‌ بانگی بكرێت يان شتيك بگێرێته‌وه‌ كه‌ به‌چاوی نه‌يبينيبێت له‌ خه‌ودا وه‌ شتيك بڵيت به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروودی خوای لێبێت)كه‌ نه‌يوتبێت
پيغه‌مبه‌ر دروودو سه‌لامی خوای لێ بێت هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌و كه‌سه‌ ئه‌كات كه‌ شتيك بڵيت به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروودی خوای لێبێت ) كه‌ نه‌يوتبێت ئه‌فه‌رمويت( من تحلم بحلم لم يره‌ كلف ان يقعد بين شعيرتين ولن يفعل) واته‌(هه‌ر كه‌سێ خه‌وێ بگێڕێته‌وه‌ كه‌ نه‌يبينيوه‌ داوای لێ ئه‌كرێ دوو ده‌نكه‌ جۆ به‌ يه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێت كه‌ناشتوانێت بيكا)

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!