​ئەو هۆكارانەی مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەكەن

adn-reloj-biologico

بەپێی ئامارەكان لە جیهاندا لە (70%) ی كەسانی تووشبوو بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، بەهۆی هەندێك هەڵسوكەوت و خۆراكی ناتەندروست تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.

 

لەئامارەكەدا هاتووە كە، لە (35%) ی مرۆڤەكان بەهۆی بەدهەرسیەوە تووشی شێرپەنجە دەبن، لە (30%) ی بەهۆی جگەرە كێشان، لە (15%) ی بە هۆی نەخۆشی بۆماوەیی كە لە دایك و باوك دەگوازرێتەوە، لە (3%) ی بەهۆی خواردنەوەی مەی، لە (2%) ی بەهۆی تیشكی سەروو بنەوشەیی و لە (10%) ی بەهۆی چەندین هۆكاری دەگمەنی دیكەوە.

لە ئامارەكەدا دەركەوتووە، كە مرۆڤ توانای ئەوەی هەیە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەم بكاتەوە، چونكە هەموو هۆكارەكان لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەتی، بۆ نموونە دەتوانێت واز لە جگەرەكێشان بێنێت یان ئەو خۆراكانە بخوات، كە پسپۆڕان بۆی دەستنیشان دەكەن.

ئەو خۆراكانەی پسپۆڕان ئامۆژگاری دەكەن، بریتین لە: تەماتە، كەلەرم، قەرنەبیتی سوور، سیر، سێوی ژێرزەوی، پاقلەمەنیەكان، جۆرەكانی ماسی، میوە ترشەكان، گەنم، توور، جەرجیر، چای سەوزو گوێز.

بە خواردنی ئەو خۆراكانەوە، مانای ئەوە نییە كە لە هەموو جۆرەكانی دیكەی خۆراك دوور بكەوێتەوە.

………………

كوریدو

kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!