چەند زانیارییەک لە بارەی ھەڵوەڕینی قژی پیاوان بزانە

99bc68c3bb51b994f7fcbd7eb09ecc5f_L

ھەندێک لە پیاوان کاتێک تەمەنیان لە 25 ساڵی تێدەپەڕێت، مەترسیی ھەڵوەڕینی قژیان لێ دەکرێت، ھەڵوەڕینی قژی پیاوان و کێشەیەکی باوە و زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن.

نیشانەکانی نەمانی قژ و ھەڵوەرینی بریتییە لە، کەمبوونەوەی قژی سەرەوە (لای پێشەوەی سەر) و تەنکبوونی قژ، ئەمانەش چەند ھۆکارێکی ھەیە، لێرەدا چەند زانیارییەک لە بارەی ھەڵوەڕینی قژ دەخەینە ڕوو، ئەوانیش بریتین لە:

ــ بەگشتی قژی پیاوان دوای تێپەڕبوونی 10، یان 15 ساڵ ئینجا بە تەواوی نامێنێت، لە ھەندێک پیاویشدا تەنیا دوای پێنج ساڵ نامێنێت.

ــ ھەڵوەرینی قژی سەر بە ھۆی زیادبوونی ھۆڕمۆنی (ئیندرۆجین) لە لەشدا ڕوو دەدات.

ــ قژی سەر بەھۆی دڵەڕاوکێی زۆرەوە ھەڵدەوەڕێت.

ــ بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەکى زانستى، ھۆکارێکی دیکەی ھەڵوەڕینی قژی سەر بۆ جگەرەکێشان دەگەڕێتەوە، چونکە جگەرەکێشان ھۆڕمۆنەکانی لەش تێک دەدات.

ــ بە پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و ڕاھێنانکردن و وازھێنان لە جگەرەکێشان دەتوانن ڕێگری لە ھەڵوەڕینی قژ بگرن.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!