سه‌یرترین یاساكانی‌ هاتووچۆ

5b3d985d1cc0b2d5d4abae602c961f36_L

له‌هه‌موو وڵاتێك له‌جیهاندا یاسایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هاتووچۆی‌ هه‌یه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا جیاواز بێت له‌وڵاتانی‌ دراوسێ‌، به‌ڵام ئه‌و یاسایانه‌ هه‌ندێك جار زۆر سه‌یر سه‌مه‌ره‌ن، وه‌ك له‌ماڵپه‌ری‌  speedبڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باس له‌هه‌ره‌ یاسا سه‌یره‌كانی‌ هاتووچۆده‌كات له‌وڵاتانی‌ جیهان له‌وانه‌ش :

ـ له‌ئه‌ڵمانیا : نه‌مانی‌ به‌نزین له‌ته‌نكی‌ ئوتومبێله‌كه‌ت له‌كتوپڕێكدا وه‌ستانت له‌ سه‌ر جاده‌ی‌ هێڵه‌ خێراكان، ئه‌مه‌ كارێكی‌ هه‌ڵه‌ وسه‌رپێچی‌ یاسای‌ هاتووچۆی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پۆلیسی‌ هاتوچۆ بیبینێت كه‌ شۆفێره‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ وه‌ستاندووه‌، هاوكات هۆی‌ وه‌ستانه‌كه‌ی‌ نه‌مانی‌ به‌نزینه‌ ئه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌دا ده‌كرێت.

ـ له‌دانیمارك: بڕگه‌یه‌كی‌ یاسای‌ هاتووچۆیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌قی‌ یاساكه‌ شۆفێران پابه‌ند ده‌كات له‌كاتی‌ ئیشكردنی‌ ئوتومبێله‌كانیان نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لایتی‌ ئوتومبێله‌كه‌یان بكوژێننه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ ڕۆژداش، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی‌ ئه‌م بڕگه‌یه‌ بكرێت، ئه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ به‌توندی‌ سزا ده‌درێت.

ـ له‌ئیسپانیا یاسایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ شۆفێران سزای‌ یاسایی‌ توند ده‌درێت، ئه‌گه‌ر شۆفێر له‌و وڵاته‌دا به‌پاپوجه‌وه‌ ئۆتومبێل لێبخورێت وئه‌م كاره‌ به‌تاوانێكی‌ گه‌ره‌ داده‌نرێت.

ڕادیۆ ناوخۆ

http://radionawxo.org/kurdi/index.php/component/k2/item/9981-2014-12-21-09-02-30.html


سه‌یرترین یاساكانی‌ هاتووچۆ

سه‌یرترین یاساكانی‌ هاتووچۆ

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!