لابردنی رێكلامه‌كانی ناو ماڵپه‌ره‌كان له‌ براوسه‌ری گۆگل كروم

ڕێگا زۆرن بۆ ڕاگرتنی ڕیکلامی سایتەکان لەکاتی گەڕانت بە ناو ئینتەرنێتدا شت گەلێک کە دەبێتە هۆی هەراسان کردنی بەکارهێنەر لەلایەن گەشەپێدەری سایتەکانەوە کۆمەڵێک ڕیکلامی زۆر خراونەتە سەر سیاتەکانیان تاکوو لە ڕێیەوە بتوانن بڕە پارەیەک بە دەست بهێنن، کە لەوانەیە لە کاتی گەڕانت دووچاری ڕیکلامی زۆر و کردنەوەی یەک لە دوای یەکی تابەکانی وێبگەڕەکانتان ببنەوە، کە ئەمەش هەندێک جار دەبێتە هۆی ئەوەی خودکارانە نەرمەواڵای زیانبەخش داببەزێتە سەر ئامێرەکەتان، وەک فایلی تڕۆجان و سێرڤەری تەشفیر کراو(تاکوو بەئاسانی نەناسرێتەوە کە ئاخۆ فایلی هاکە یاخوود نا).
ئێمە باشترین زیادکراوەتان پێدەناسێنین تاکوو بتوانن زیادی بکەن بۆ وێبگەڕەکەتان و ڕزگاتان ببێت لە زۆرێک لە ڕیکلامەکان ئەویش بریتییە لە زیادکراوەی ADBlock.

کرتە لەم بەستەرە بکەن

پاشان کرتە لە ADD To Chrome بکەن


وەک دەبینین لەبەشی سەرەوەی وێبگەڕەکەمان بە دیاردەکەوێت کە ADBlock کارابووە.
بەم شێوەیە خودکارانە زیادکراوەکە لەسەر زۆرێک لەو لەو سایتانەدا دەکەوێتە کار، و دەتوانن بەشێوەیەکی ئاسانتر گەڕانەکانتان ئەنجام بدەن لە تۆڕەکاندا.

ئاماده‌كردنی : سەلمان خالید
سه‌رچاوه‌ : kitn net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!