ئەپلیکەیشنی دیوانی نالی شاعیر تایبەت بە ئەندرۆید

ئەپلیکەیشنی دیوانی نالی شاعیر تایبەت بە ئەندرۆید
لەم بابەتەدا ئەپلیکەیشنی دیوانی نالی شاعیر تایبەت بە ئامێرەکانی ئەندرۆید کە لەلایەن بەڕێز مەشخەڵ ابراهیم ە وە دارێژراوە ، بۆتان ئامادە کراوە. دیارە بەڕێزیان وەکو رێز و وەفایێک بۆ ئەم شاعیرە پایەبەرزەی گەلەکەمان هەستاوە بە ئامادە کردنی ئەپڵیکەیشنی دیوانی نالی و ئەم ئاپە (APP)ە،پێکهاتووە لە دوو بەشی سەرەکی، کە لە بەشی یەکەمدا بە سێ تەوەر باس لە ژیان و بەرهەم و مەبەست و ڕوخسارەکانی شیعری نالی کراوە، هەروەها ئامانجمان لەو کارە ئەوەیە، کە خوێنەرانی کورد بە دیوانێکی تری نالی جیاواز لە پەرتوکی بەردەست ئاشنا بکەین، کە بە ئاپ (APP)، دەتوانرێت لەسەر مۆبایل ئیشی پێبکرێت، هەروەها دەبێ ئاماژە بە ئەوەش بکەین، کە سەرچاوەی سەرەکی ئەم کارەمان دیوانی (نــالــی)یە، کە لەلایەن مامۆستا ( عبدالکریمی مودەڕیس) و (محمدی مەلا کریم ) کۆکردنەوەو لێکدانەوەی شیعرەکانی بۆکراوە .
 
بۆ دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكە
.. .. . . .

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!