بە ڤیدیۆ..تەقینەوەى ئایفۆن ٦پڵەس بەدەست خاوەنەکەیەوە

 
بەپێى گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى بڵاوکراوەتەوە، تیایدا مۆبایلێکى ئایفۆن لەنێو دەستى خاوەنەکەیدا دەتەقێتەوە لەو کاتەدا کە هێناویەتى بۆ چاککردنەوەى لەشوێنى چاککردنەوەى مۆبایلدا لەوڵاتى ئوستوڕاڵیادا.
لەیەکێک لەشوێنى چاککردنەوەى ئامێرەکانى مۆبایلدا لەویلایەتى کوینزلاندى ئوستوڕاڵى، پیاوێک مۆبایلە ئایفۆنەکەى دەهێنێت بۆ نێو شوێنەکە و لەچاوەڕوانیدایە تاوەکو مۆبایلەکەى بۆ چاکبکەنەوە، بەڵام لەکاتى دەستکاریکردنى مۆبایلەکەى و پەنجە نانى بە دوگمەى سەرەکى مۆبایلەکەدا لەناکاو بێ هیچ هۆیەک مۆبایلەکە دەتەقێتەوە.
یەکێک بەناوى وەرشەى چاککردنەوەى مۆبایلەکەدا وتى"یەکێک لەکڕیارەکانمان هات بۆ لامان بەمەبەستى چاککردنەوەى شاشەى مۆبایلەکەى کە جۆرى ئایفۆن٦پڵەسە، لەکاتى دەرهێنانى مۆبایلەکەیدا لەنێو کارتۆنەکەى خاوەنى مۆبایلەکە چەند جارێک پەنجەى نا بە دوگمەى مۆبایلەکەیدا لەگەڵ شاشەکەیدا لەناکاو پاترى مۆبایلەکە تەقییەوە".
وتیشى"وادابنێن کە ئەو ڕووداوە پێش پێنج خولەک ڕوویدایە، واتا لەڕێگاى هاتنى کڕیارەکە بۆ شوێنى چاککردنەوەى مۆبایلەکە".
کۆمپانیاى ئەپڵ هیچ لێدوانێکى لەسەر ڕووداوە نەوت و لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن مۆبایل و شوێنى چاککردنەوەى مۆبایلەکە هیچ سکاڵایەکیان بەرزنەکردەوە بۆ کۆمپانیاى ئەپڵ.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!