موبایل چ داتابه‌یسێك به‌كاردێنیت بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاری له‌ (ئه‌ندرۆید iOS) چۆن ئه‌و داتابه‌سیه‌ درووست بكه‌م؟

Database واته‌ بنكه‌ی زانیاری بۆ له‌خۆ گرتنی زایایه‌كانی رۆژانه‌ كاریان پێده‌كیه‌ن،
له‌ كۆمپیۆته‌ر به‌گشتی گوێمان له‌ ناوی Database بووه‌ له‌وانه‌ Access ,Sql Server , My Sql MS
هتد.... ئه‌ی مۆبایل پشت به‌ چی ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاری؟
له‌ موبایلیش چه‌ند جۆری هه‌یه‌ له‌وانه‌ داتابه‌یسی ناوخۆیی Local Database به‌ڵام توانای 
هه‌ڵگرتنی زۆر زانیاری نیه‌، 
له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیسته‌مه‌كانی Android ,iOS دا External و Internal داتابه‌یس هه‌یه‌ 
* External Database
 واته‌ داتابه‌یسێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی خۆت دروستبكه‌یت و بانگی ناو پرۆژه‌كه‌ت بكه‌یت 
هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌ Sqlite به‌كاردێنن به‌زۆری بۆ Android به‌ كه‌می بۆ iOS ،
له‌ iOS به‌ زۆری پشت به‌ Plist Database ده‌به‌ستێت به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پله‌ زۆریش 
پێشكه‌وتووه‌ بۆ ئه‌پی ئایفۆن و ئایپاد زۆر گوونجاوه‌ 
* Internal Database 
واتا له‌ ناو خۆی پرۆژه‌كه‌ت یان به‌ كۆد ئه‌رێت درووست كه‌یت یانیش جۆریكی تری داتا به‌یسی بۆ دروست ده‌كه‌یت 
به‌ڵام كه‌متر رێگه‌ت پێده‌دات زانیاری داخل بكه‌یت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه‌ قورس بونی پرۆژه‌كه‌ت 
یان خاوبوون له‌كاتی كارپێكردن دره‌نگ هه‌ڵبوون له‌ناو مۆبایل.
ئه‌م Database انه‌ به‌ چی دروست ده‌كرێن 
بۆ Sqllite چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ درووست كردنی له‌وانه‌ 
............................................................
 فه‌رموون دایگرن Sqlite Studio بۆ ویندۆز
............................................................
فه‌رموون دایگرن Sqlite  Browser بۆ ویندۆز
بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ده‌بێت
............................................................
Plist Database 
له‌ سیسته‌می ماكه‌ له‌ ناو Xcode دروست ده‌كرێت و ده‌ستكاری ده‌كرێت به‌ ئاسانی 
له‌ وێندۆز ده‌بێت به‌رنامه‌ی Plist Editor رت هه‌بێت 
فه‌رموون دایگرن Plist Editor بۆ ویندۆز
..
له‌ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی 
Ibrahim Sherwani

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!