بەم شێوەیە ١٠ گێگا بایت زیاد بکە بۆ میمۆری موبایلەکەت

زۆر جار کەمی میمۆری موبایل کێشە دروست دەکات بۆ بەکارهێنەران بە تایبەت لە سیستەمی ئای ئۆ ئیس، چونکە ئایفۆن ڕێگە نادات توانای میمۆریەکەی زیاد بکەی و میمۆری دەرەکی بۆ ببەستی، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خزمەتگوزاری pcloud ڕێگەیەکی زۆر سەرکەوتووە بۆ هەموو سیستەمەکان، خزمەتگوزاریەکە ١٠ گێگا بایت میمۆری پێشکەش دەکات بە بەکارهێنەرانی ئامێرە هۆشمەندکانی وەک موبایل، بەبێ بەرانبەر
بەکارهێنەرانی موبایل دەتوانن تەنها بە دەبەزاندنی ئەپی " pcloud " بۆ ناو سیستەمەکەیان ١٠ گێگا بایت زیاد بکەن بۆ سیستەمەکەیان، ئەپەکە جگە لە زیادکردنی میمۆری بەشێوەیەکی ئۆنلاین ، یارمەتی بەکارهێنەر دەدات فۆڵدەر و فایلی پارێزراو دروست بکات و هابەشیان پێ بکات لەگەڵ هەوڕێکانی بەشێوەیەکی زۆر سادەو ئاسان، بۆ دابەزاندن و داونلۆدکردنی ئەپی ناوبراو بۆ هەریەک لە سیستەماکانی وێندۆز و ئەندریۆد و ئای ئۆ ئێیس ، کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە ..

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!