ڤێرژنە نوێکەی ڤایبەر دابەزێنە بۆ ناو موبایلەکەت

بەرپرسانی کۆمپانیای تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەست کردووە. چوارشه‌مە 21/3/2018، بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان، بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد و دوو گۆڕانکاری گرنگیشیان لە پڕۆگرامەکەدا، کردووە. کۆمپانیای ڤایبەر دوای بەردەستکردنی ڤێرژنە نوێیەکەی پڕۆگرامەکەی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوو گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکەیدا کردووە، ئەو گۆڕانکارییانەش بریتین لە: جارێکی دیکە بەڵێنی ئەوەیان بە بەکارھێنەرانیان داوە، لە ڤێرژنە نوێیەکەدا، پڕۆگرامەکەیان لەناکاو ناوەستێت و خاو نابێتەوە. بۆ بەدەستھێنانی ئەم دوو گۆڕانکارییە، پێویستە پڕۆگرامی ڤایبەر لەنێو مۆبایلەکەت نوێ (Update) بکەیتەوە. لە چەند ڤێرژنێکی پێشووی ڤایبەردا ئاماژە بەوە دەکرا، کە کێشەی لەناکاو وەستان و خاوبوونەوە چارەسەر کراوە، بەڵام بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەیان لە بەرپرسانی ئەو پڕۆگرامە دەگرت و ئاماژەیان بەوە دەکرد، کێشەی خاوبوونەوە و لەناکاو وەستانی پڕۆگرامەکە چارەسەر نەکراوە، بۆیە ئێستا ڤایبەر لەو ڤێرژنەیدا، دووبارە بەڵێنی ئەوەی بە بەکارھێنەرانی داوە، کە ئەو دوو کێشەیەی چارەسەر کردووە. پڕۆگرامی ڤایبەر، یەکێکە لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە. بۆ دابەزاندنی نوێترین ڤێرژنی ڤایبەر کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە .. داگرتن بۆ ئایفۆن . داگرتن بۆ ئه‌ندرۆید چۆنیه‌تی داونلۆد كردن : 5چركه‌ چاوه‌رێ بن و دواتر Click Here To Continue كلیك له‌ بكه‌ن .

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!