لەماوەی سێ هەفتدا پينج مليۆن جار داگيراوە

پاش راگەياندنی بەرنامەی گوگڵ ئالۆ لەلايەن کۆمپانيای گوگڵی ئەمريکييەوە، بەشێوەيەکی فەرمی ئەو بەرنامەيە لە بازاڕە ئەليکترۆنييەکاندا زياد لە پێنج مليۆن جار داگيراوە.

٢٠ی مانگی رابردوو گوگڵ لە کۆنفرانسێکدا، بەرنامەی "Google Allo"ـی ناساند کە وەک مەسنجەر و واتسئاپەکەی فەيسبوک وايە و لە رێگەوە دەتوانرێت پەيوەندی دەنگی و ڤيدیی لێ ئەنجام بدرێت.
Image result for Google Allo
لۆگۆی بەرنامەکە
لە دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتەش ئەو بەرنامەيە لە بازاڕی فەرمی گوگڵ (Play Store) زياد لە پێنج مليۆن جار داگيراوەو لەلايەن بەکارهێنەرانيشييەوە لە کۆی پێنج خاڵ ٤،١ی وەرگرتووە، بەپێی ئەو دەنگدانەش بێت سەرەتای بەرنامەکە بە باشی دەستیپێکردووە.

هەروەها ئەم بەرنامەيە بۆ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس ـيش بەردەستە و زياتر گوگڵ لە پێناو ئەواندا دروستی کردووە تا بتوانێت رکابەری فەيستايمی ئەپڵ و مەسنجەری فەيسبوک و ڤايبەری پێ بکات.

هەردوو بەکارهێنەرانی ئەو دوو سيستمە دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆر و پلەی ستۆرەوە ناوی بەرنامەکە بنووسن و دايبگرن چونکە لە داهاتوودا تايبەتمەندی بەهێز و گرنگی بۆ زياد دەکرێت.
 بۆ ئه‌ندرۆید
بۆ ئایفۆن

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!