چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌توانین لایك كردن و كۆمێنت نوسین و پۆستكردن و نامه‌ ناردن

چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌توانین لایك كردن و كۆمێنت نوسین و پۆستكردن و نامه‌ ناردن

.

چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌توانین لایك كردن و كۆمێنت نوسین و پۆستكردن و نامه‌ ناردن

سلاو چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌بینم زۆر كه‌س توشی كێشه‌یه‌ك هاتوون له‌ فه‌یسبوك كه‌ ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن له‌ فه‌یسبوك وه‌ك: لایك كردنی پۆستێك یان كۆمێنت نوسین یان ئه‌دد ناردن یان …. هه‌موو شتێك ته‌نها ئه‌توانیت چات بكه‌یت

.

ئه‌م كێشه‌یه‌ زۆرجار له‌ خۆیه‌وه‌ روو ئه‌دات و دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی تر خۆی چاك ئه‌بێته‌وه‌ زۆر جاریش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لكی تۆ ریپۆرت ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆمێنتێك یان شتێكی تر توشی ئه‌بیت

به‌ هه‌رحاڵ من زۆر گه‌رام له‌م چاره‌سه‌ره‌ زیاترم ده‌سنه‌كه‌وت!!!

به‌لام دڵنیاش بن له‌م كاته‌دا ئه‌مه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی كه‌ توشی ئه‌م كێشه‌یه‌ هاتوون

.

كێشه‌كه‌ چییه‌ ؟؟؟

كێشه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:

.

كاتێك لایكی شتێك ئه‌كه‌یت یان كۆمێنتێك ئه‌نوسیت ئه‌م وێنەیەت بۆ دێت له‌ لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه‌

واتا تۆ راگیراویت له‌ به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌یسبوك! شتێكی ناخۆشه‌

………..

هۆكاری دروستبونی ئه‌م كێشه‌یه‌ بۆ ئه‌م چه‌ند شته‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌

1- ئیمه‌یله‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستا ئه‌كاونته‌كه‌ت به‌ ته‌واوی ره‌بت نه‌كردوه‌ له‌گه‌ڵی واتا ئه‌كتیڤت نه‌كردوه‌

2- ئه‌كاونته‌كه‌ت به‌ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت نه‌به‌ستۆته‌وه‌

3- خه‌لكیت زۆر بێزار كردوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ كاتی كۆمێنت نوسین كۆمێنتی زۆرت نوسیوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ و له‌وانه‌شه‌ سپامت به‌كارهێنابێت

4- زۆر گۆرینی ئیمه‌یله‌كه‌ت، هه‌روه‌ها زۆر گۆرینی ناوه‌كه‌ت له‌ فه‌یسبوك

5- ناردنی ریكوێستی زۆر له‌سه‌ر یه‌كتر

6- كردنه‌وه‌ی ئیمه‌یله‌كه‌ت له‌سه‌ر 3-4 كۆمپیوته‌ر به‌ جارێك

ئێستاش باسی چاره‌سه‌ره‌كه‌ ئه‌كه‌ین، من لێره‌وه‌ پێتان ئه‌لێم چاره‌سه‌ره‌كه‌ بنه‌ره‌تی نییه‌ به‌لام سودی هه‌یه‌

له‌م وێنه‌یه‌ كه‌ دێته‌ پێشت له‌ سه‌ره‌تادا

چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌توانین لایك كردن و كۆمێنت نوسین و پۆستكردن و نامه‌ ناردن

.

كلیك بكه‌ له‌ send us feedback

واتا ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ فه‌یسبوك و باسكردنی كێشه‌كه‌ی خۆت بۆ ئه‌وان تاكو بۆت چاره‌سه‌ر بكه‌ن

.

كاتێك كلیكت كرد ئه‌مه‌ت بۆ ئه‌بێته‌وه‌

http://a4.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-ash4/381299_467380043295635_429382443_n.jpg

.

له‌ Subject وا باشه‌ بنوسیت

I have grandest problems with my account

.

له‌ Your feedback باسی كێشه‌كه‌ت بكه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی من له‌به‌ر خاتری ئێوه‌ شتێكم بۆ ئاماده‌كردون ئه‌توانن ئێوه‌ش ئه‌م نوسینه‌یان بۆ كۆپی بكه‌ن و بینێرن ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌كانم، ئینگلیزیه‌كه‌م دوكه‌ڵ ئه‌كات بۆیه‌ گله‌یی مه‌كه‌ن له‌ هه‌ر هه‌له‌یه‌كی رێزمانی گه‌ر هه‌ركه‌سێك شتێكی باشتری پێبو با له‌ په‌یام بینوسێت من زیادی ئه‌كه‌م بۆ بابه‌ته‌كه‌

.

ئه‌مه‌یان بۆ بنوسه‌:

i have big problems on my account facebook, i can’t use features in facebook like post and comment on all of post in facebook and likes posted, when i was comment to post facebook team send me this messages:

This Feature is Temporarily Blocked

You’re temporarily blocked from using this feature, Sorry for the inconvenience.

please solve the problem for me an fixed to me becouse it is very fed and annoying

please help me to fixed account and when yours fix this problem i come back to facebook

Thanks…

…………….

كۆپی بكه‌ و له‌و بۆشاییه‌كه‌ په‌یستی بكه‌، 45 ده‌قه‌ زیاتره‌ خه‌ریكی رێك خستنی ئه‌و نامه‌یه‌م گووگڵ ترانسله‌یت و فه‌رهه‌نگی كراوه‌ی دیكتیۆم كاول كرد ئه‌وه‌نه‌ شتیان پی ترانسله‌یت بكه‌م

ئه‌گه‌ر به‌ گوێی من ئه‌كه‌ن لێرانه‌ش هه‌مان شتیان بۆ بنوسنه‌وه‌

ئیزعاجیان بكه‌ن تاكو وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه‌

دواتر برۆ ناو ئیمه‌یله‌كه‌ت نامه‌ت بۆ هاتوه‌ له‌ لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه‌ بیكه‌وه‌ و بیخوێنه‌وه‌ گه‌ر ئیمه‌یله‌كه‌ت ئه‌مه‌ی تیا نوسرابوو به‌ داخه‌وه‌ بروا ناكه‌م چاك ببێته‌وه‌

……………

Hi,

Thanks for taking the time to submit this report. While we don’t currently provide individual support for this issue, this information will help us identify bugs on our site.

To get answers to common questions and help from other people on Facebook, visit:

www.facebook.com/help

Thanks,

The Facebook Team

……………………..

ئه‌و نامه‌یه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ توشی زۆر كه‌س هاتوه‌ بۆیه‌ چاوه‌روان ببه‌ له‌ كاتێكی زوودا بۆتان چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ین

.

به‌م شێوه‌یه‌، من ته‌نها ئه‌م چاره‌سه‌ره‌م لایه‌ و برواش ناكه‌م چاره‌سه‌ری زیاتر هه‌بێت بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ن 2 جار ئه‌و نامه‌یه‌ بنێرن به‌ڵام مه‌یكه‌نه‌ 3 جار دواتر توشی كێشه‌ی تر ئه‌بیت

به‌ هیوام به‌ هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ كێشه‌كه‌تان چاره‌سه‌ر بێت، به‌لام ئێوه‌ به‌س په‌له‌ مه‌كه‌ن فه‌یسبوك له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر بۆتان چاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ گه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عات چاك نه‌بوو بروا ناكه‌م به‌ ئاسانی چاك بێته‌وه

.

ئاماده‌كردنی : Ismail Blbas

.


چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌توانین لایك كردن و كۆمێنت نوسین و پۆستكردن و نامه‌ ناردن

چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌توانین لایك كردن و كۆمێنت نوسین و پۆستكردن و نامه‌ ناردن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!