بەرنامەيەکی هاوشێوەی سناپچات بۆ ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس

زۆری رێژەی بەکارهێنانی سيستمی ئەندۆريد و ئای ئۆ ئێس لەلايەن خەڵکييەوە، وايکردووە چەندين بەرنامەی تايبەت دروستبکرێت و بخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئەو دوو سيستمە.

يەکێک لەو بەرنامانەی کۆنە و بەهۆی سناپچات و بەرنامەی ديکەوە پەراوێزخراوە بەرنامەی (ICQ Video Calls & Chat)ـە کە بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، لە چەند رۆژی رابردووش ئەو بەرنامەيە بۆ ئايفۆن نوێکراوەتەوەو تايبەتمەندی باشتری بۆ زياد بووە.
Image result for ICQ – Free Video Call, Chat and Voice
وێنەيەکی بەرنامەکە
ئەم بەرنامەيە دەتوانرێت پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی لەرێگەيەوە پێ ئەنجام بدرێت، هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی پەيوەندی ڤيديۆييەوە ١٠ ماسک بەکاربهێنێت بەشێوەی دوو رەهەندی و سێ رەهەندی.

واتە ئەم بەرنامەيە وەک سناپچات بەکارهێنەر دەتوانێت تاج و گوڵ و چەند ماسکێکی ديکە بخاتە سەر سەرو رووخساری، دەشتوانرێت بەوشتانەوە پەيوەندييەکەی ئەنجام بدات، کە ئەمەش يەکەم بەرنامەيە کاری لەو جۆرە بکات.

بەکارهێنەرانی ئەو دوو سيستمە دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆر و پلەی ستۆرەوە ئەو بەرنامەيە داگرن و لەناو مۆبايلەکانياندا جێگيری بکەن، لە بەشی گەڕان بنووسن (ICQ Video Calls & Chat)و دواتر داونلۆدی بکەن.
 بۆ ئه‌ندرۆید كلیك لێره‌ بكه‌ن
بۆ  ئای ئۆ ئێس كلیك لێره‌ بكه‌ن
Image result for ICQ – Free Video Call, Chat and Voice
iPhone Screenshot 2

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!